به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، فه‌رهاد محەمەدی، پارێزه‌ر و بەرپرسی لقی کوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، له لایه‌ن لقی یه‌كه‌می دادگای ئینقلابی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “سه‌عیدی”، به تۆمه‌تی «تێكدانی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی» سزای چوار ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م حوكمه له ناوه‌ڕاستی مانگی جۆزه‌رداندا ده‌رچووه و دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی موحمه‌ممه‌دی به‌م حوكمه، دۆسیه‌كه نێردراوه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و پارێزگایه.
ئه‌م چالاكه كورده لە ١٤ی به‌فرانباری ١٣٩٧دا و هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی چالاكانی ژینگه‌پارێزی كورد و ئه‌ندامانی لقی کوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی لقی كوردستان له سنه و كامێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو نزیكه‌ی پێنج مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سیی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتدا بە مەبەستی قبووڵکردنی زۆرەملێی تۆمەتەکان، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا بووه.
محەمەدی لە ڕێكه‌وتی ١٤ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨دا و دوای كۆتاییهاتنی لێپرسینه‌وه‌كان، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه كرا، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتی ئاساییه‌وه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونە كاتییەکەی درێژ کرایەوە و دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنە ئامادە نەبوو بە وەرگرتنی بارمته بە شێوەی کاتی ئازادی بکات.
له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی ناوبراودا، كچه منداڵه‌كه‌ی تووشی نه‌خۆشییه‌كی دژوار ببوو و له نه‌خۆشخانه خه‌وێنرابوو، ناوبراو ته‌نیا یه‌ك جار و ئەویش به ئاماده‌بوونی به‌رپه‌سانی زیندان، توانیبووی بە كورتی چاوی بە بنه‌ماڵه‌كه‌ی بکەوێت.
دوای تێپەڕینی مانگێك بەسەر ده‌ستگیرکردنی ئه‌م پارێزه‌رەی دادگادا، ٥٩ كه‌س له پارێزه‌ره هاوكاره‌كانی به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵا وێڕای پێداگری له پێشینه‌ی كاری و خۆشناوبوونی ئه‌م پارێزه‌ره، داوای ئازادكردنیان كردبوو.
فه‌رهاد محەمەدی له ڕێكه‌وتی ١٨ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨دا دوای ٦ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون، به دانانی بارمتەی قورسی ٥٠٠ میلێۆن تمه‌نی له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه ئازاد كرا.
سنه؛ فه‌رهاد محەمەدی، پارێزه‌ر و بەرپرسی لقی کوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی، حوکمی چوار ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە