بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، ئارەش نەسری، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج، لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب ئیسلامیی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە، سەرجەم ١٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
بەپێی ئەم حوکمە، سزاکانی ناوبراو بەم چەشنەیە: بە تۆمەتی «چالاکیی دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامبوونەوە لە ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێراندا» ٦ ساڵ، بە تۆمەتی «گواستنەوە و ڕاگرتنی چەک» ٦ ساڵ، «هاتوچۆکردنی نایاسایی لە سنوورەوە» ساڵ و نیوێک، هەروەها «کڕین و فرۆشتنی چەک» ٣ ساڵ و نیو. ناوبراو بەشی هەرەزۆری تۆمەتەکانی ڕەت کردبۆوە. ئەگەر ئەم حوکمە وەک خۆی پەسەند بکرێت، بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٦ ساڵی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٣٠ی پووشەڕ دادگایی کرابوو و ڕۆژی ١٥ی گەلاوێژ حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە. دەوترێت هۆکاری دەرچوونی سەرجەم ئەو سزایانەی پێوەندییان بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتن و گواستنەوە و ڕاگرتنی چەکەوە هەیە، دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵێک وێنە کە ناوبراو چەند ساڵ لەمەوپێش و کاتێک کە لە هەرێمی کوردستاندا بووە، لە ئینستاگرام بڵاوی کردبوونەوە.
ئارەش نەسری، هاووڵاتیی خەڵکی سنە و دانیشتووی وەرامین، ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٨ لە لایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و ٨ی ڕێبەندان دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان گواسترایەوە بۆ زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج. ئەم بەندکراوە سیاسییە پێشتر بۆ ماوەی ٣ ساڵ دانیشتووی هەرێمی کوردستان و ماوەیەکیش ئەندامی ڕێکخراوی خەباتی کوردستانی ئێران بووە. ناوبراو نزیکەی ساڵ و نیوێک لەمەوپێش گەڕایەوە ئێران و ئێستا باوکی کچێکی ١١ مانگانە.
کەرەج؛ زیندانییەکی سیاسیی کورد حوکمی ١٧ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە