به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی زارا محه‌ممه‌دی، چالاكی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كولتووری-كۆمه‌ڵایه‌تیی نۆژینی لە لایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه کرایە پێنج ساڵ. پێشتر لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌حوکمی‌١٠ ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ر ئەم چالاکە مەدەنییەدا سه‌پاندبوو.
ڕۆژی شه‌ممه‌٢٥ی ڕێبه‌ندان (١٣ی فێبریه)، زارا محه‌ممه‌دی به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌ئێكاونتی تایبەتی خۆیدا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه. ناوبراو له‌سەر نادادپه‌روه‌رانه‌بوونی ئه‌و حوكمه‌نووسیویه‌تی:”سه‌پاندنی پێنج ساڵ زیندان به‌بێ به‌ڵگه‌و هۆكار و به‌بێ سه‌رنجدان به‌حه‌قیقه‌ته‌كان، ئه‌وپه‌ڕی نادادپه‌روه‌رییه”.
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م چالاكه‌مه‌ده‌نییه‌له‌مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه‌چوو و ئه‌و حوكمه‌له‌ڕۆژانی رابردوودا به‌شێوه‌ی یاسایی بە ناوبراو ڕاگه‌یەنراوه. دانیشتنی دادگاییكردنی ناوبراو لە ڕێكه‌وتی ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ساڵی پار و له‌لقی یه‌كەمی دادگای ئینقلابی سنەدا‌به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ڕێوه‌چوو و لە پووشپەڕی ئەمساڵدا حوکمەکە کە دە ساڵ زیندان بوو، بە پارێزەرەکەی ڕاگه‌یەنرابوو.
زارا محه‌ممه‌دی، بەڕێوەبه‌ری ئەنجومەنی كولتووری-کۆمەڵایەتیی «نۆژین» بووه‌و وتنەوەی وانەی زمان و ئەدەبی کوردی و هەروەها کۆمەڵە چالاکییەکی مەدەنیی دیکە لە ڕیزی چالاکییەکانیدا بوون. ناوبراو له‌ڕێكه‌وتی ٢ی جۆزه‌ردانی ١٣٩٨دا له لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌كانی سنه‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ڕێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌زی ساڵی پاردا به دانانی بارمته‌ی ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەردا بە بڵاوکردنەوەی داواکارییەکی بەپەلە، دەستبەسەرکردنی زارا موحەممەدیی بە “کردەوەیەکی نایاسایی” زانیبوو و داوای کردبوو خێرا و بەبێ مەرج ئازاد بکرێت.
لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە کرابوو کە لێکۆڵەرە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لەو چالاكه‌مەدەنییە کردووە کە ئەگەر هاوکاریی ناوەندە ئەمنییەکان نەکات ئەندامانی بنەماڵەکەی دەستبەسەر دەکرێن، جێی ئاماژه‌یه‌ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوونیدا نەخۆشیی گه‌ده‌ی بووه‌و ده‌رمانه‌كانی پێ نەدراوە.
ئه‌نجومه‌نی نۆژین له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانه‌وه‌مۆڵه‌تی فه‌رمیی کارکردنی پێ درابوو‌و ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە به‌درێژایی ساڵانی ڕابردوو له‌چه‌ندین شاری پارێزگای كوردستاندا خولی فێرکاریی زمانی كوردی‌یان داناوه، ئەنجومەنی نۆژین لە یارمەتیدانی لێقەوماوانی لافاوەکەی لوڕستانیشدا دەورێکی کاریگەری هەبووە.