به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان, دوكتور ناسر هیممه‌تی، ده‌روونپزیشك و وه‌رگێڕی خه‌ڵكی ئاودانانی ئیلام، كه له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژه‌وه له زیندانی دستگردی ئیسفه‌هان، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی دوو ساڵ زیندان ڕاگیراوه، له دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌دا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئیسفه‌هانه‌وه به تۆمه‌تی «بانگەشەی دژی حکوومەت سزای ساڵێك زیندانی به سه‌ردا سه‌پا.
له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رماناندا، كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی ئه‌م ده‌رونپزیشكه له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسفه‌هاندا به ڕێوه چوو بوو.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٩ی گه‌لاوێژدا دوای سه‌ردانكردنی بۆ نووسینگه‌ی ئیجرای ئه‌حكامی ئیسفه‌هان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی حوكمی دوو ساڵ زیندان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ده‌ستگرد كرا.
دوکتور ناسر هیممەتی لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٣٩٨دا و دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی مانگی گەڵاڕێزان، لە ماڵەکەی خۆی لە ئیسفەهان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دوای حەفتەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. پاشان لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٠دا لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» و «سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی حکوومەت» دادگایی کرا و حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
ئەم دەروونپزیشکە کە تا ئێستا چەندین بەرهەمی وەرگێڕانی لە بواری دەرووندەرمانیدا لە ئێران بڵاو کردۆتەوە، لە م دوو ساڵەی دواییدا چەندەها جار لەسەر چالاکی و نووسراوەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێ کرابوو