ڕێکخراوەی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێك له بهپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوایکرد کە حوکمی له سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی هەڵبوەشێننەوە و ئازادی بکەن. مەگەر ئەوەی کە بەبێ بهرچاو گرتنی ئهو دانپێدانانه کە لەژێر گوشاری ئەشکەنجە تۆمارکراوە، بهرێوهچوونی مەحاکیمەیهكی دادپەروەرانە و عادڵانە ئەو بەندکراوە سیاسیه بەبێ پەنابردن به سزای له سێدارەدانیان دابین کردووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی ئەو ڕێکخراوە داكۆكیكاری مافهكانی مرۆڤ هاتووە: ڕامین حسێن پەناهی کوردی ئێرانی له ڕێکەوتی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٩٧ بەبێ ڕاگەیاندنی پێشتر بە خۆی و بنەماڵە و پارێزەرەکانی، بۆ بەندینخانەی ڕەجایی شار گواسترایەوە. بهشی جهنهجێ كردنی سزاكانی گرتووخانەی سنە بە پارێزەرەکانی وتراوە کە بۆ ئامادەکاری بۆ جهبهجێ كردنی حوکمی لەسێدارەدانی بۆ ڕەجایی شار گواستراوەتەوە. دوای ئەو گواستنەوەیە ناوبراویان دەستبەجێ لە بەشی گشتی گرتووخانە هێناوەتەدەر و دوای ئەوە زانیارییەک لەو لە بەردەستدا نیه، ڕامین لە مەترسی لەسێدارەداندایه.
لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی خۆیدا باسی پچراندنی پەیوەندی تەلەفۆنی ئەم بەندکراوە سیاسییە لەگەڵ بنەماڵە و پەیوەندی لەگەڵ پارێزەرەکانی كردووه و لە درێژەدا ڕایگەیاندووه کە ڕامین حسێن پەناهی له ڕۆژی ٤ی خەرمانان لێوەکانی خۆی دوریوەتەوا و له ناڕەزایەتی بەرانبەر بە سزای لە سێدارەدان و خراپ هەڵسوکەوتکردن لەگەڵی لە گرتووخانە وەکوو بێبهش كردن لە پێراگهیشتنی تهندرووستی لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی گورچیلە و برینەکانی گوللە بەرکەوتن لە کاتی دەستبەسەرکردنی هەیە، دەستی بە مانگرتن له خواردن کردووە.