سەعید شێرزاد، چالاکوانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی “رەجایی شاری” شاری کەرج نامەیێکی سەبارەت بە بڕیاردانی سزای قورس بۆ ئه‌میر سالار داوودی، پارێزەرەی ده‌ستبه‌سه‌ركراو، بڵاو کردۆتەوە. لەو نامەیەدا، سەرەڕای ئەوەی کە ناڕەزایەتی خۆی لەمەڕ حوکمی قورسی “ئەمیر سالار داوودی” پارێزەرەکەی و تاقمێ لە زیندانییانی سیاسی و مەزهەنی دەربڕیوە و مەحکوومی کردووە، داوای لە هەموو لایەن و کەسێک کردووە کە لەو زیندانییانە پشتگیری بکەن.

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ٢٩ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو “ئەمیر سالار داود”_یان لە پارێزگای تاران دەستبەسەر کردوون. پاشان لە نیوەی مانگی جۆزه‌ردان چەند تاوانی جیاوازیان لەسە داسەپاند و له‌لایه‌ن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە گشتی به‌ ٣٠ ساڵ زیندانی مه‌حكووم كرا.

بەوتەی تەنناز کڵاوچیان، هاوژینی پارێزەرەی ناوبراو ، لە ٣٠ ساڵ حوکمی زیندانی وی ١٥ ساڵی جێەجێ دەبێت.

ده‌قی ئەو نامەیە کە بۆ بڵاوبوونەوە بە دەستی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە له‌ درێژه‌دا هاتووه‌:

حەوتووی ڕابردوو بوو، زۆر دەرنگان هەواڵی دەرکردنی حوکمی دادگای هاورێی خۆشەویست، پارێزەری هێژا بە دەستم گەییشت. ئەو حوکمە پاش تێپەربوونی ٦ مانگ لە کاتی دەستبەسەر کردن و لەگەڵ ئەوەشدا هێشتنەوی لە ژووری تاکەکەسیدا دەرکراوە و لەو حوکمە ٣٠ ساڵ زیندانی بۆ داسەپاوە.
.
من بۆ خۆم ئەو پارێزەرە و هاورێی دڵسۆزی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسی لە ساڵانی پێشووە دەناسم و لەگەڵ ئەوەی کە لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی بوو بە پارێزەری خۆم، هەموو هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بۆ پاراستنی من خستبووە گەڕ و شاهیدی تێکۆشان و حەولی بێوچانی ناوبراو بۆ پاراستنی مافی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی بووم کە بە بێ هیچ چاوەروانی و پارە وەرگرتن بۆ تەمری دادگاە، بە شێوەیەکی هەرە خۆڕایی پارێزەرایەتی تاقمێکی زۆر لە چالاکوانانی سیاسی و کرێکاری و مافی مرۆڤی و… خستبووە ئەستۆ و لەو کاتەی پاش هەلومەرجی ساڵی ٨٨ کە چی پاریزەر بوون بۆ وەرگرتن و قبووڵ کردنی دۆسییەی پاریزخوازانی سیاسی بەخۆڕایی ئامادە نەدەبوون، ئەوەش بۆ وەها دۆسییەگەلێک هیچکات ئامادە نەبوون بە شێوەی خۆڕایی ئەو دۆسیانە بەدەستەوە بگرن بەڵام “ئەمیر سالار داوودی” یەک لەو پارێزەرە دەگمەنانە بوو کە ئامادەی وەرگرتنی دۆسییەی ئەوان بەخۆڕایی بوو.

بۆ خۆم دەیان بنەماڵەم بەو بەرێزە ناساند و ئەویش بە بێ هیچ چاوەروانیێک پارێزەرایەتی ئەوانی وەستۆ دەگرت.

لەو رۆژانەی کە چاو و گوێی میدیاکان و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی سیاسی مەدەنی تەنیا لەسەر حوکمی پارێزەرێکی زیندانی چڕ بۆتەوە و مخابن پێوەری پێشێلکاری مافی مرۆڤ و سەرکوتی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لەسەر کەسێکی تایبەت جەخت کراوە، دۆخی هەرە نگریس و شپرزی زیندانەکان و سزای قوورسی زیندانییەکانی تری خستۆتە پەڕاوێزەوە، شاهیدی دەرچوونی سزایەکی ئاوا قوورسین بۆ بەڕێز ئەمیر سالار داوودی.

وێڕای مەحکوم کردنی ئەو سزا دڕندانەیە، داوا لە هەموو کەسایەتییە حەقیقی و حقوقی_یانە کە بڕوایان بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێراندا هەیە و هەروەها هەموو مرۆڤە بە ویژدانەکان دەکەم پشتیوانی ئەو پارێزەرە بەرێزە بکەن و رێگا نەدەن کە سزا و زیندانی ئەو پارێزەرە هێژایە پەراوێز بخرێت.

سەعید شێرزاد
سێشەممە ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٨
زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج