کۆمەڵێک لە زیندانییە سونی مەزهەبەکانی بەندکراو لە هۆڵی ۲۱ی زیندانی “رەجایی شاری” شاری کەرج لێدوانێکییان سەبارەت بە کۆژرانی “عەلیڕەزا شیرمحەمەدی” دەرکرد. لەو لێدوانە لەگەڵ شەرمەزارکردنی کۆژرانی عەلیرەزا شیرمحەمەدی، لە هەموو زیندانییە سیاسی و مەزهەبییەکانی زیندانە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران داوای یەکگرتوویی و هاودەنگییان کردووە.

عەلیڕەزا شێرمحەممەدی، زیندانی سیاسی لە زیندانی فەشافوویەی شاری “تارانی مەزن” (تهران بزرگ) بەندکرابوو، ئێوارەی ۲۰ی جۆزەردان لە لایەن دوو زیندانی تر بە زەربەی چەقۆ دەکوژرێ. ئەو زیندانییە سیاسییە لەگەڵ بەرزان محەممەدی, زیندانی سیاسی کورد, لەسەر جیاکردنەوەی زیندانییان بەپێی تاوان پێداگرییان دەکرد. لەبەر ئەوەی ئەوان لە بەندی تاوانی مادە هۆشبەرەکان و تاوانە مەترسیدارەکان خرابوون. ئەو دوو زیندانییە سیاسییە نارەزایەتی خۆیان سەبارەت بەو پرس و کێشەیە دەربڕیبوو و تەنانەت مانی_شییان لە خواردن گرتبوو بەڵام بەرپرسانی زیندان داواکاری وانییان پشت گوێ خستبوون.

ده‌قی لێدوانەکە كه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ بە دەستی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە:

کوژرانی بە ناحەقی گەنجی بوێر، عەلیڕەآ شێر محەممەدی، زیندانی سیاسی لە زیندانی “تارانی مەزن” برینی خستە ناو دڵمانەوە و سناریۆی ئازار و ناراحەت کردنی بە ئانقەستی زیندانیانی سیاسی هەر رۆژ تراژیدییایێکی خەمگین شانۆ دەکات. لە حاشا کردنی بێ شەرمانەی دامەزراوە ئەمنییەکان و دەزگای زاڵمانەی “قوەی قەزاییە” سەبارەت بە نەبوونی زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا، تاکوو خاڵێکی بەتاڵ، نایاسایی و نائەخلاقی بە بێ ڕەچاوکردنی ئەسڵی جیا کردنەوەی تاوانەکان، زیندانییە سیاسییەکان لە نێو کوشتارگاکاندا لەت لەت دەکات و بە لێکۆڵینەوەی ڕواڵەتی بابەت و پرسەکە، ئەویش بە شێوەیەکی درۆیین و فۆڕماڵیتە و تەنیا بە قەناعەت کردن بە گوڕینی سەرۆک زیندانی تارانی گەورە و مودیری گشتی زیندانەکانی پارێزگای تاران، گاڵتە بە گیان و خوێنی بە ناحەق رژاوی گەنجانی بە غیرەتی ئەو وڵاتە دەکەن.

بەلام ئەگەر ئەوەی ڕاستی بێ کە کومیتەی دۆزینەوەی راستی بۆ هۆکاری کوژرانی بە ناحەقی ئەو زیندانییە سیاسییە ساز بووە و تەنات درۆ و شانۆیەک چی دیکە نییە، بۆچی سەرۆک دەزگای مەحکەمە و سەرۆک گشتی زیندانەکانی ئێران لێپرسینەوەی لێ ناکرێت، لە کاتێکدا هۆکاری بنەڕەتی ئەو جینایەتانە دژ بە زیندانییە سیاسییەکان ئەو کەسانە و کەسانی دی وەک ئەوانن.

کوژران و شەهیدبوونی ئەو لاوە بوێر و بەڕوومەتە لە زیندانی مەزنی تاران تەنیا سۆنگەیێک لە ئێش و ژان و سەختییە کە هەر رۆژ زیندانییە سیاسییەکان لە زیندانە جیاجیاکانی ئێران تووشی دەبن و شانی و پیلی پێ گەرم دەکەن.
هەر بۆیە ئێمە وەکوو کۆمەڵێک لە زیندانییە ئایینی و سیاسییەکانی سونی مەزهەب لە هۆڵی ۲۱زیندانی رەجایی شاری کەرەج دەگەڵ شەرمەزار کردنی ئەو رووداوە تاڵ و دڵ تەزێنە و پرسە لە بنەماڵەی بەرێز و بە تاقەت و بوێری ئەو زیندانیە سیاسییە، کۆمەڵگای زیندانیانی سیاسی ژن و پیاو لە زیندانەکانی ئێران و خەڵکی بە شەڕەفی ئێران، خوازیاری یەکگرتووی و یەکڕیزی و هاودەردی زیاتری لەگەڵ زیندانیانییە سیاسییەکانین لە زیندانەکانی ئێران و داوا لە هەموو زیندانییە سیاسییەکان دەکەین کە سەبارەت بە ئەو جۆرە زووڵم و گوشارانەدا بێدەنگ نەبن و هەتا وەرگرتنی مافەکانییان و لە ناوبردنی ئیستبداد و لەگەڵ خەبات لە بەرامبەر زووڵم بە گشت هەسێکەوە بە بەرزکردنەوەی دەنگی ئازادیخوازی و ناڕەزایەتی بەرامبەر زووڵم و جەنایەتی ئەوان دژ بە زیندانیانی سیاسی و بۆ نارەزایەتی و هەڵسوکەوت دەگەڵ ئەو جیانایەتە بە هەماهەنگی دەگەڵ یەکتر سەبارەت بە هەر زیندانی و زیندانییە سیاسییەکان دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەینەوە و ئەگەریش پێویست بێت مان بگرین تاکوو دونیا دەنگی مەزلوومی ئێمە و زووڵم و ئیستبدادی ئەو رژیمە زیاتر ببیسێت