پەیمان میرزازادە، زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی ورمێ کە بۆ شەرمەزار کردنی جێبەجێ کردنی سزای قامچێکەی و زیاد کردنی خولی سزاکەی لە پێنج رۆژ پێش دەستی دابوو بە مانگرتن لە خواردن کۆتایی بە مانگرتنی هێنا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وتووێژێکدا لهگهڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، هۆکاری کۆتایی هێنانی بە مانگرتنی بەڵێنی پێدانی بەرپرسانی زیندان بۆ بە دواداچوونی سزای ئەو دۆسیە نوێی لە دادگا و هەروەها داواکاری هاوبەندێکانی دەگەڕێنێتەوە”بە هۆی ئەوەی سەد قامچی لێدراو بوو و بە پێی ئەوەی کە لەشی زامدارببوو، درێژە پێدان بە مانگرتنی دۆخی سڵامەتی دەخستە مەترسێوە، هەر بەو هۆکارەشەوە هاوبەندێکانی پەیمان داوایان لێکرد تا بە پێی ئەو بەڵێنەی کە بەرپرساتی زیندان داوانە کۆتایی بە مانگرتنی بێنێت.
بەرپرسانی زیندان لە حاڵێکدا بەڵێنێ یارمەتیدان بۆ ئەگەری بە دواداچوونی سزای ئەو دۆسیەی نوێیە دەدەن کە هاوکات داواشیان لێکردووە جێبەجێ کردنی سزای قامچییهكهی لهگهڵ هیچ میدیایهك باس نەکات. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوو هەواڵی جێبەجێ کردنی سزای ۱۰۰ قامچی پەیمان میرزازادە بە شێوەیەک بەربڵاو ە میدیاکانی کوردی و فارسی و حەتا جیهانیشدا رەنگدانەو هەبوو. رێکخراوەی لێبوردن نێوە نەتەوەیی لە لێدوانێكدا كه دوێنێ بڵاوی کردەوەم قامچی لێدانی پەیمان میرزازادەی به نیشانەی بێ رهحمی و دڵڕهقی سیستمی قەزایی زانیبوو.
فیلیپ لوتر، بهرپرسی لێکۆڵینەوەی باکووری ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوین لە لیبوردن نێونەتەوەییا لەم بوارەوە وتی”ئەوە دڕندانەیە کە پەیمان میرزازادە لە ژێر مجازاتێکی ئاوا بێڕهحمانەدا کە نایەتە کوتن. قامچی لێدانی ئەو جەوهەرەی نامرۆڤانەی سیستمی قەزایی ئێران زەق دەکاتەوە کە دڕندایەتی تێدا بووهته بە یاسا. ئەو زیندانییەکی بیر و بڕوایە کە تەنانەت بە خاتری کەڵک وەرگرتن لە مافی ئازادی ڕا دەربڕین زیندانی کراوە و کاربەدەستانی ئێران دەبێت بە بێ هیچ کۆسپ و مەرجێک ئازادی بکەن.
بە پێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پەیمان میرزازادە تا کاتی جێبەجێ کردنی سزای قامچێکەی لە رێکەوتی ۶ی گەلاوێژدا لە دەرچوونی ئەو سزایە لە هەمبەر خۆی ئاگادار نەبووه. بە هۆی ئەوەی کە نە بۆ خۆی و نە هیچ کەسێک دیکە وەک پارێزەر دەستی بە وردەکاری ئەو دۆسیە ڕاناگات، تەنانەت بە شێوەی زارهكی بەو هونەرمەندە زیندانییە وتراوه کە تاوانی ئەو”خواردنەوە شەڕاب” و”ههنجار شكاندن” لە رێگای بەشداریکردنی لە جێژنە تایبەتەکان و گۆرانی وتن بووە
بە وتەی نزیکانی پەیمان میرزازادە ئەو له زۆربەی ئەو جێژنانەدا گۆرانی سیاسی و شۆڕشگێری کوردی دووبار خوێندۆتەوە. چهندین فیلم لەو زهماوهندانه لە ناو موبایلی تایبەتی پەیمان میرزازادە هەبووه کە کەوتووهتە دەست ئیدارەی ئیتلاعات و بۆتە داکیۆمێنتی دادگا بۆ دەرکردنی سزای قامچێکەی. سزای نامرۆڤانەی قامچی لە یاسای مجازاتی ئیسلامی له بەشی”حدود و تەعزیری” دایە و هەڵگری خاڵی جیاجیای” خواردنەوەی ئەڵکۆڵە”.لە یاسادا بۆ “هنجار شکن”تاڕیفێکی دیاریکراو نەهاتووە. بەڵام زۆر جاران سزای قامچی لێدان بۆ “هنجار شکنان” لە میوانێ تایبەتێکان ڕاپۆرت دراوە. لە یەک بابەتدا لە ساڵی ۱۳۹۵ کۆمەڵێک لە بەشداربوانی میوانییەک تایبەت لە قەزوین هەر کامیان بە ۹۹ زەزبە قامچی سزا دران و ئەو سزایە لە ماوەی یەک رۆژدا جێبەجێ کرا .
لەبارەی سزاکانی دیکەی پەیمان میرزازادە دووی رەششەممەی ساڵی رابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەتێکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر و پاش چوار رۆژ لێپرسین لە دهستبهسهرگهی ئێدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گواستراوە. ئەو رۆژی ۱۱ی رەششەممە بە بیانووی گۆڕینی بڕیاڕی دەستبەسەری بۆ بریاری بارمتە گواسترایەوه لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ، بەڵام دانیشتنی دادگاکەی هەر لەو رۆژدابه بێ پارێزەڕ بەرێوە چوو. بۆ ماوەیەکی کەم سزای دوو ساڵ تەغزیری و بێبەش بوونی هەتایی لە کاری گۆرانی وتن بە تاوانی” ههڵدان دژ بە ئاسایسی نەتەوەیی” لە رێگای هاوکاڕیکڕدن و لایەنگری له پارتێكی ئۆپۆزبسیۆنی کوردی پێڕاگەیەندرا.
ئەو سزایە بە هۆی ئیعتڕاز لێنەدان و یاسای تەسلیم بە حوکم بوو لە یەکساڵ و ۸ مانگ کەم کرایەوە. بەڵام لە جۆزەردانی ئەمساڵدا سەر لە نوێ لە دۆسیەیەکی نوێدا له لایە لقی ۱۱۰ دادگای گشتی ورمێ بە تاوانی ” تۆهین به موقەدەسات”دوو ساڵ سزای تەعزبری مەحکووم بوو. دەرچوونی ئەو سزایەو و جێبەجێ کردنی سزای قامچییهكهی بوو بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی پەیمان میرزازادەو مانگرتنەوەشی هەر لەو چوارچێوەدابوو.
شایانی باسە پەیمان میرزازاده پێشتریش له سەرماوەزی ۱۲۹۶بە تاوانی وتی گۆرانی شۆڕشگیری کوردی دەستبەسەر کرا و لە لایەن لقی ۳ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تاوانی ” پڕۆپاگەندا دژ به نیزام” به ۶ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم بوو. ئەو پاش تێپەڕ کردنی سزاکەی لە جۆزەردان ۱۳۹۷ له زیندانی ناوەندی ورمێ ئازد بوو.