لە رۆژانی رابردوودا محەممەد خاتری هاوڵاتيی  کورد بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا و رۆژی ١٥ی رەزبەر/ 10.07 بارمتە بۆ حوسێن کەمانگەر و بورهان کەماگەر دیاریکرا.

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بۆ حوسێن کەمانگەر بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بۆ بورهان کەمانگەر بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی دیاریکراوە.

بە پێی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆکراونەتەوە، لە ناوەڕاستی مانگی بەفرانباری ساڵی رابردووەوە/ 2019.01 تا ئێستا لانیکەم ٢٢ هاوڵاتی و چالاکوانی کوردی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و پتر لە ٢٥ کەسی دیکەش لەلایەن دەزگای زانیاریی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بە تەلەفۆن بانگ کراون و بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کراون.

لەم هاوڵاتییانە حوسێن کەمانگەر، بورهان کەمانگەر و باسام مورادی هێشتا لە بەندیخانەی كامێران دان و ئەوانی دیکە دیکە بە دانانی بارمتە تا کاتی بەڕێووەچوونی دانیشتنی دادگا بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.