تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویەتی، ژینگه پارێزی كورد دلێر خوسره‌وی کە له ڕێكه‌وتی ٢٣ی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنەوە گواسترایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئەو شارە، بەڵام تا ئێستایش مۆڵەتی پێوه‌ندیگرتن و چاوپێكه‌وتنی بنه‌ماڵه‌كەیی پێ نەدراوە.
بە درێژایی ئەم ماوەیە کە ئه‌م چالاكه ژینگه‌پارێزه دەستگیر کراوە، بنه‌ماڵەکەی بە مەبەستی بەدواداچوون و داواکردنی مافی یاسایی بۆ دلێر خوسرەوی، بەردەوام سەردانی ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتیان کردووە، بەڵام لێكۆڵه‌ره ئه‌منییه‌تیه‌كان ڕایانگه‌یاندووە لێپرسینه‌وه‌كان هه‌تا ته‌واو بوونی دوسییه‌كه درێژەی دەبێت. ئه‌مه له حاڵێكدایه کە پێشتر دادگای ئینقلابی سنه ڕەزامەندیی خۆی بۆ ئازادبوونی کاتیی ناوبراو بە بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ڕاگەیاندبوو، بەڵام ئیدارەی ئیتڵاعات بەری بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە گرتووە.
دلێر خوسره‌وی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی كوردستانه كه له ڕێكه‌وتی ١١ی ڕێبه‌دانی ١٣٩٨ی هه‌تاویدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له “گوندی زەنان”ی سه‌ر به شاری سنه ده‌ستگیر كرا. ناوبراو له ناوه‌ڕاستی مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتەوە گواسترابوویه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی شاری سنه، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت دیسان گەڕێنرایەوە بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتیی ئیدارەی ئیتڵاعات.
ئه‌م چالاكه ژینگه‌پارێزه پێشتریش له ساڵی ١٣٨٥دا به تۆمه‌تی هاوكاریکردن لەگه‌ڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی كوردستاندا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو کە دوای چه‌ند مانگێک ئازاد كرا.