سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند کە بارودۆخی کامەران دەروێشی، بەندکراوی سیاسیی کورد، لە دەیەمین ڕۆژی مانگرتنەکەیدا لە خواردن، ناجێگیرە. ئه‌م به‌ندكراوه سیاسیە كورده له ڕێكه‌وتی ٣ی مانگی جۆزه‌رداندا و بە مەبەستی ناڕه‌زایی دەربڕین بەرانبەر بە مانه‌وه له به‌ندی ماده هۆشبه‌ره‌كاندا و هه‌روه‌ها دوورخرانەوە لە بەندی زیندانییه سیاسییه‌كان، به دوورینه‌وه‌ی لێوی ده‌ستی دایه مانگرتن.
بەوتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو بەندکراوە سیاسیە لە ڕۆژی ڕابردووەوە تووشی سەرگێژە و لاوازیی جەستە بووە و بە بڕیاری سەرۆکی زیندانیش بێبەش کراوە لە مافی چاوپێکەوتن و پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا و ئێشتایش لە ژووری تاکەکەسیدایە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە پزیشکانی نەخۆشخانەی زیندان ڕۆژی ڕابردوو دوای ئەوەی لە ژوورە تاکەکەسییەکەیدا پشکنینیان بۆ کردبوو، داوایان لێ کردووە کۆتایی بە مانگرتنەکەی بھێنێت، بەڵام ناوبراو پێداگرە لە مانگرتنەکەی و وتوویوتی تا گەیشتن بە داواکارییەکانی درێژەی پێ دەدات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ناوبراو، پێشتر به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو كه كامه‌ران ده‌روێشی لە خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا و پاش تێپەڕینی چوار ساڵ بە سەر زیندانیبوونیدا، پشووی كاتی یان مورەخه‌سیی پێ درابوو، بەڵام دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ زیندان به فه‌رمانی سەرۆکی به‌ندیخانه بۆ بەندی تاوانبارانی ماده هۆشبه‌ره‌كان گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه پێشتریش له مانگی خاكه‌لێوەدا بە مەبەستی دەربڕینی ناره‌زایه‌تی بەرانبەر بارودۆخی خۆی له زینداندا، به دوورینه‌وه‌ی لێوی مانی له خواردن گرتبوو.
شایانی باسە کە كامه‌ران ده‌روێشی لە ڕێکەوتی ١٣ی گوڵانی ١٣٩٥ (٢/٥/٢٠١٦)دا له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ ماوه‌ی ٢ مانگ له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ئه‌م شارەدا و لە ژێر قورسترین ئه‌شكه‌نجەکاندا لێپرسینەوەی لێ کرابوو. ناوبراو لە مانگی گه‌ڵاڕێزانی هه‌مان ساڵدا له لایه‌ن “لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێ”وە به دادوه‌ریی دادوه‌ر “عه‌لی شێخلو”، به تۆمه‌تی هاوكاریکردن لەگه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستاندا (پ‌ك‌ك) سزای ٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێنرا.