کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سۆلۆ، زیندانیی سیاسیی خەڵکی کوردستانی سووریا، دوای ٦ ساڵ زیندان لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە ئازاد کرا. ئەم بەندکراوە سیاسییە بە درێژایی چەند ساڵی ڕابردوو بە هۆی حوکمێکی لەسێدارەدانەوە کە ساڵی ١٣٨٩ بە شێوەی غیابی بۆ کەسێکی‌تر بە ناوی کەمال سوور دەر کرابوو، بەردەوام مەترسیی لەسێدارەدانی لەسەر بوو. بەڵام پاش چەند ساڵ و دوای ئەوەی موحەممەدساڵح نیکبەختی پارێزەری لە ڕێی بەڵگەکانی پێناسەیەوە توانیبووی بیسەلمێنێ کە تەنیا لێکچوونی ناوەکان بۆتە هۆی ئەم هەڵەیە، دواجار حەفتەی ڕابردوو دۆسیەکە داخرا و دوای تەواوبوونی حوکمەکە، ئەم بەندکراوە سیاسییە ئازاد کرا.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەمال حەسەن ڕەمەزان ڕۆژی ٢٦ی پووشپەڕ و دوابەدوای دەرچوونی حوکمی ئازادییەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێوە گواسترایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا لە تاران و ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینیی تارانەوە ڕەوانەی دیمەشق کرا.
محەممەد ساڵح نیکبەخت، پارێزەری ئەم بەندکراوە سیاسییە، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا و دوابەدوای گواستنەوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیەتیی ورمێ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وتی: «لە کاتی ئازادبوونی ناوبراو لە بەندیخانە نزیك بووینه‌تەوه و له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا كه چه‌ند ڕۆژ پێش له‌گه‌ڵ ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلاب ئیسلامیی ورمێ‌دا بووم، به من گوترابوو كێشه‌یه‌ك بۆ ئازادبوونی ئه‌و لە ئارادا نییه و ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئازاد ببێ، به‌ڵام ڕه‌وتی ئاسایی ئازادیی به‌ندكراوان لە ئاست کەماڵ حەسەن ڕەمەزاندا بەڕێوە نەچووە؛ ئەم ڕەوتە به‌و شێوه‌یه كه به زیندانییەکە ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ ئه‌و ئازاد ده‌كرێ و دەتوانێت جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌كانی خۆی کۆ بکاتەوە، ئه‌وه ڕه‌وتێكی ئاسایی و ڕۆتینە كه بۆ كه‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕه‌مه‌زان ڕووی نه‌داوه و ئه‌مه‌ش جێی نیگه‌رانییه بۆ من».
پارێزه‌ری کەماڵ ڕەمەزان هەروەها ئاماژەی بە تۆمەتی «موحاربە» و دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدان بە هۆی لێکچوونی ناوەوە بۆ کەماڵ حەسەن ڕەمەزان کرد و وتی: «ئه‌ڵبه‌ت سه‌ره‌ڕای بوونی نیگه‌رانیی زۆر، بەڵام داوا له چالاكان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌م به شیوازێك باس له بابه‌ته‌كه نه‌كه‌ن کە گوایە ئه‌ویان بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی ئیعدام بردووه، چونكوو ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر هێشتا پێ‌داگر بن لەسەر ئەوەی كه “كه‌ماڵ حه‌سه‌ن ڕەمەزان سۆلۆ” هەمان ئه‌و “كه‌ماڵه سوور”ـەیە کە مه‌حكووم کراوە به ئێعدام (چونکوو بە شێوەی غیابی حوکمی لەسێدارەدان بۆ کەسێک بە ناوی کەمالە سوور دەرکراوە)، ده‌بێ دادگایه‌كی دیكه به‌ڕێوه بچێ. من ناڕه‌زایه‌تیم له هه‌مبه‌ر ئه‌م بابه‌ته و بڕیاری به‌م شێوەیە ده‌ربڕیوه و ئه‌گه‌ر دادگایه‌كی دیكه به‌ڕێوه بچێ، بێگومان بڕیاری ئێعدام به‌ڕێوه ناچێ».
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان لەدایکبووی ١٩٩٠ی زایینیی شاری سەرێکانیی کوردستانی سووریا (ڕۆژئاوا)، هاوینی ساڵی ١٣٩٣ لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا و دوای ٤ مانگ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعاتدا لە ورمێ، گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە. ناوبراو لە گەلاوێژی ١٣٩٤‌دا لە لایەن لقی دووهەمی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە پارتی کرێکارانی کوردستاندا (پ‌ک‌ک)» حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. ئەم بەندکراوە سیاسییە بڕیارەکەی ددگای قبووڵ کرد و هەر بۆیە بەپێی یاسای تایبەت بە قبووڵکردنی حوکم، ١٠ ساڵەکە کەم کرایەوە بۆ ٧ ساڵ بەندکرانی حەتمی.
کەماڵ حەسەن ڕەمەزان، زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندان ئازاد کرا
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە