لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ئومید موستەفاپوور، مەتین خولە و مەسعوود خولە لە شارەکانی مەهاباد و نەغەدە بە دانانی بارمتە ئازاد کراون. هاوکات دوو هاووڵاتیی دیکەیش بە ناوەکانی ڕەحیم پوورئەحمەد و هادی محەممەدزادە لە شارەکانی سەقز و سایینقەڵا بە مەبەستی کەوتنەگەڕی حوکمی بەندکرانیان ڕەوانەی بەندیخانە کراون و هاووڵاتییەکی دیکەیش بە ناوی هادی عەزیزی لە سەرپێڵی زەهاو لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ، ئومید موستەفاپوور، چالاکی سیاسی و لە ئەندامانی بەرەی یەکگرتووی کورد کە لە ڕێکەوتی ١٣ی پووشپەڕدا لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە لە شاری نەغەدە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کراوە.
هەروەها لە ڕۆژەکانی شەممە و دووشەممە ٤ و ٦ی گەلاوێژدا، دوو مێرمنداڵی کورد بە ناوەکانی مەتین و مەسعوود خولە کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراون.
بەپێی کۆمەڵە زانیاری و ڕاپۆرتێکیتر، ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، ڕەحیم پوورئەحمەد، هاووڵاتیی خەڵکی سایینقەڵا کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی کورد حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بۆ کەوتنەگەڕ و جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندانی میاندواو کراوە.
هەر لەم ڕۆژەدا لاوێکی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە ناوی هادی عەزیزی کە حەفتەی ڕابردوو دوای وەرگرتنی «ئەماننامە» لە هەرێمی کوردستانەوە گەڕابوویەوە بۆ ئێران، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
هەروەها لە ڕۆژی ٦ی گەلاوێژدا هادی محەممەدزادە، لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانیی «هەڵۆ»ی سەقز کە لە پووشپەڕی ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت» لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و دوای مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو، بۆ تێپەڕاندنی حوکمی ٦ مانگ زیندان ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کرا.
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد و ئازادبوونی سێ کەسیتر بە دانانی بارمتە
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد لە پیرانشار
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ هاووڵاتی و چالاکی مەزهەبیی کورد بە ناوەکانی سومەییە قادری، حسەین بایەزیدی، محەممەد سوڵتانی، محەممەد مورادی و هادی یووسفپوور لە...
زیاتر بخوێنەوەدەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوە