ڕۆژی ڕابردوو زیندانیی سیاسیی بێهنام موسیوەند دوای ئەوەی لە ئاست هەڵاواردنی نێوان بەندکراوانی تۆمەتبار بە گەندەڵی و زیندانییانی سیاسی، بوونی کۆمەڵە گرووپێکی بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان و هەروەها چەوساندنەوەی بەندکراوە هەژارەکان لە لایەن بەندکراوانی ماڵیی بەندی ٤ی زیندانی ئێڤینی تارانەوە ناڕەزایی دەربڕی، بە مەبەستی تەمێکردن گواستراوەتەوە بۆ بەندی ٨.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بێهنام موسیوەند کە لە جۆزەردانی ئەمساڵەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ ساڵ زیندان ڕەوانەی بەندی ٤ی زیندانی ئێوین کراوە، ناوبراو دوای ئەوەی لەسەر هەڵاواردنی نێوان بەندکراوانی تۆمەتبار بە گەندەڵی و زیندانییانی سیاسی، بوونی کۆمەڵە گرووپێکی بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان و هەروەها چەوساندنەوەی بەندکراوە هەژارەکان لە لایەن بەندکراوانی ماڵییەوە لەگەڵ حەیدەرپووردا، بەرپرسی ئەم بەندە، تووشی گرژی و دەمەقاڵە بوو، وەک تەمێکردن گواسترایەوە بۆ بەندی ٨ی زیندانەکە.
ڕێژەی بەندکراوان لە بەندی ٨ی زیندانی ئێویندا گەلێ بەرچاوە و لە ڕووی باری پاکی و تەندروستیشەوە دۆخێکی نەگونجاوی هەیە.
بێهنام موسیوەند، چالاکی مەدەنیی خەڵکی لوڕستان و دانیشتووی تاران لە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٦دا بە دەستی هێزە ئەمنیەتییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئەمنیەتیی ٢٠٩ی ئێوینی تاران کرا. ئەم چالاکە مەدەنییە لە ٢٨ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.
ناوبراو لە خەرمانانی ١٣٩٨دا لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر مەقیسە بە تۆمەتی «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی بە مەبەستی چالاکیی دژ بە ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژی حکوومەت» سەرجەم حوکمی ٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا. ئەم حوکمە لە دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاراندا وەک خۆی پەسەند کرایەوە و بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی، ٥ ساڵی جێبەجێ دەکرێت.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٤ بە تۆمەتی کاری سیاسی حوکمی یەک ساڵ زیندانی بە سەردا سەپابوو و حوکمەکەی لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەجدا تێپەڕاندبوو. ناوبراو لە ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٦ و دوای تێپەڕاندنی حوکمەکەی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە ئازاد کرابوو.
تاران؛ بێهنام موسیوەند، زیندانیی سیاسی بۆ تەمێکردن گواسترایەوە بۆ بەندی ٨ی زیندانی ئێڤین
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێراندا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە