به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ی گه‌لاوێژ، دوو زیندانیی سیاسی به ناوه‌كانی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌مه‌دانی و كوڕه‌كه‌ی سالار خه‌لیل هه‌مه‌دانی، له به‌ندی ڕاوێژكاریی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێوه بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه ڕۆژی ڕابردوو لە ئاست بارودۆخی زینداندا ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیبوو، هەر بۆیە له به‌ندی ده‌روون‌ده‌رمانییەوە بۆ به‌ندی ڕاوێژكاری گواسترابوونه‌وه.
ئیبراهیم خه‌لیل هه‌مه‌دانی له‌گه‌ڵ دوو منداڵه‌كه‌یدا به ناوه‌كانی سالار و مریه‌م (مه‌هسا) خه‌لیل هه‌مه‌دانی، ٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٧ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، ئه‌م هاووڵاتییانه دوای دوو مانگ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێوه گواسترانەوە بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئه‌م شاره. مه‌ریه‌م خه‌لیل هه‌مه‌دانی ڕۆژی ٥ی گوڵانی ١٣٩٨ به دانانی بارمته‌ی ٢٥٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
یەکەمین دانیشتی دادگای ئیبراهیم و سالار خەلیل هەمەدانی لە حاڵێکدا رۆژی ٢٧ی خەرمانان لە دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ بەڕێوەچوو کە مافی گرتنی پارێزەریان لێ زەوت کرابوو. دواجار بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران‌دا، هەر کام لەم هاووڵاتییانە مەحکووم کران بە ١٥ ساڵ بەندکران، هەروەها بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیش حوکمی ساڵێک بەندکرانی دیکەیان بە سەردا سەپا.
ئەم دوو هاووڵاتییە چەند رۆژ دواتر لە لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی گرتنی وێنە و فیلم لە ناوەندە سەربازییەکان، هەر کامیان بە سێ ساڵ بەندکران مەحکوم کران. هەر یەک لەم دوو بەندکراوە سەرجەم ١٩ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە کە بەپێی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئێران، ١٥ ساڵ بەندکران بۆ هەرکامیان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاییه له ماوه‌ی زیندانیبوونیاندا وەک دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به ده‌رچوونی ئه‌و حوكمه و هەروەها پێڕانه‌گه‌شتنی پزیشكی، مانیان له خواردن گرتبوو.