به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، ئه‌رسه‌لان هیدایه‌تی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی قوروه، بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی ٤ مانگ زیندان ڕه‌وانه‌ی زیندانی دێزڵ‌ئاوای كرماشان كراوە.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له‌گه‌ڵ سێ چالاكی دیكه‌ی كورد به ناوه‌كانی ئه‌رده‌شیر مووسه‌وی، شه‌هریار ته‌هماسبی و موسته‌فا باقریی‌ئاشنا، ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٧ له لایه‌ن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دوای دوو مانگ مانه‌وه له بارودۆخێكی دژوار‌دا له ژووری تاكه‌كه‌سیی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كرماشان، به دانانی بارمتەی قورس له زیندانی دێزڵ‌ئاوای ئه‌م شاره ئازاد كران.
موسته‌فا ئه‌حمه‌دیان له جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵدا دوای ده‌رچوونی حوكمه‌كه له لقی دووی دادگای ئینقلاب‌دا به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وتبوو: «له‌م دۆسیه‌دا تۆمه‌تی زۆر و قورسی وه‌كوو ئه‌ندامبوون له گرووپه‌كانی دژی حکوومەت، دروستکردنی ڕێكخستن به مەبەستی تێكدانی ئاسایشی وڵات، كۆبوونه‌وه به مەبەستی تێكدانی ئاسایسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها سووکایەتیكردن به ڕێبه‌ر درابووه پاڵ پارێزراوه‌كانم كه به خۆشییه‌وه شاهڕۆخ مورادی، سه‌رۆكی لقی دووی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كرماشان، ڕەچاوی هەموو ڕێوشوێنێکی وردبینانه‌ی دادوەریی کرد و به ئینساف و ویژدانی دادوەرانەوە لە دۆسیەکەی کۆڵییەوە، هەر بۆیە هه‌موو تۆمه‌ته‌كانیان لەسەر لابرا و ته‌نیا له یه‌ك نموونه‌دا به تۆمه‌تی بانگەشەی دژ بە حکوومەت، هه‌رکامەو سزای ٩ مانگ بەندکرانیان به‌سه‌ردا سه‌پا».
ئه‌م حوكمه له سه‌ره‌تاكانی مانگی خه‌رماناندا له لقی ١٨ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای كرماشان‌دا بۆ ٤ مانگ زیندانی كه‌م كرایه‌وه.