ساڵح نیکبەخت، پارێزەری حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییەی لە هەندێ میدیادا خستە بەر ڕەخنەوە و وتی: «هەندێ لە میدیا فارسییەکانی دەرەوەی ئێران، بەشداریکردن لە کوشتنی ٣ ئەندامی سپای پاسدارانیان وەک تۆمەتی حەیدەر قوربانی ڕاگەیاندووە و ئەم هەواڵە بە بەردەوامی لە هەندێ میدیای پڕخوێنەر یان پڕبینەردا دووپات دەبێتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر لە بنەڕەتدا ئاوا تۆمەتێک ڕووبەڕووی حەیدەر قوربانی نەکراوەتەوە، تۆمەتی سەر ناوبراو هاوکاریکردن یان موعاونەتە (نەک بەشداریکردن) لە کوشتنی ٣ کەسی خەڵکی کامێراندا کە دەوترێت هاوکاریی ئیدارەی ئیتلاعات یان سپای پاسداران یاخود ڕێکخراوە ئەمنییەکانی‌تریان کردووە».
پارێزەری حەیدەر قوربانی لە درێژەدا وتی: «تۆمەتەکانی موعاونەت و موشارکەت (هاوکاریکردن و بەشداریکردن) هەم لە ڕووی ناوەرۆک و هەم لە ڕووی جۆر و ڕێژەی سزادانەوە جیاوازیی زۆریان هەیە، زۆربەی کات لە تاوانی کوشتن یان تاوانەکانی‌تردا سزای بەشداریکەر هەمان سزای موباشر (تاوانکاری سەرەکی)یە، لە حاڵێکدا کە سزای موعاون یان هاوکاریکەر قەت لەگەڵ ئەو دووانەی دیکەدا یەکێک نییە».
ناوبراو هەروەها وتی: «وتنی ئەوەی کە حەیدەر بەشدار بووە لە کوشتنی ٣ پاسداری سپادا، مرۆڤ بەو دەرئەنجامە دەگەیەنێت کە ناوبراو بە هاوبەشیی بکوژەکان ٣ پاسداریان کوشتووە، لە حاڵێکدا کە حەیدەر لە لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی یەکی پارێزگای کوردستاندا تەنیا بە تۆمەتی موعاونەت لە کوشتنی ئەو سێ کەسەدا دادگایی کراوە و لە بنەڕەتدا تۆمەتی بەشداریکردنی ڕووبەڕوو نەکراوەتەوە».
ساڵح نیکبەخت سەبارەت بە چۆنێتیی ئامادەبوون و دەوری حەیدەر قوربانی لەم ڕووداوەشدا وتی: «لە ڕاستیدا حەیدەر شۆفیری سەیارەی تۆمەتباران بووە و لە کامێرانەوە تا سنووری ئێراق ڕەوانەی کردوون. جیا لەمە، کە خۆی دەڵێ ئەمەشی لە ژێر گوشار و زەختی ئەو کەسانەدا کردووە، هیچ دەور و ڕۆڵێکی دیکەی لە کردەوەی کوشتنەکەدا نەبووە. هەر بۆیە و بە لەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستییانە، وتنی ئەوەی کە حەیدەر بەشداریی لە کوشتندا کردووە کارێکی ناڕەوا و نامونسیفانەیە. وتنی ئاوا شتێک بەردەنگ وا لێ دەکا لەم کوشتنەدا حەیدەر بە هاوبەشی بکوژەکان بزانێت، لە حاڵێکدا کە ئاوا شتێک لە نێو دۆسیەکەدا هەر لە ئارادا نییە».
ئەم پارێزەرە یاساییە سەبارەت بە شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە میدیاکاندا وتی: «یەک لەو تەلەڤیزیۆنانەی چەند جارێک هەواڵی ئەم ڕووداوەی بڵاو کردۆتەوە، پێش یان پاش بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندننامەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەسەر حەیدەر قوربانی، ئیدیعای کردووە کە ناوبراو تۆمەتبارە بە بەشداریکردن لە کوشتنی ٣ ئەندامی سپای پاسداراندا. ئاشکرایە ئاوا قسەیەک بە جۆرێک لە جۆرەکان گۆڕینی جۆری تۆمەت و پشتڕاستکردنەوەی تۆمەتی بەغیی لەگەڵدایە. پێویستە میدیاکان بەرپرسیارانە بجووڵنەوە و ئاگایان لەوە بێ کە بەرپرسانی پێوەندیدار بەم دۆسیانەش لە ڕیزی بەردەنگان و بینەرانی ئەواندان. ڕەنگە ئەو سەرچاوە یان بەرپرسانەی کە ئێمە داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەکەمان پێشکەش کردوون، هەواڵەکانی ئەم تەلەڤیزیۆنانە ببینن و ئەگەر ویستبێتیان لە قبووڵکردنی داواکەدا یارمەتییەکمان بدەن، دوای بیستنی ئەم جۆرە هەواڵە درۆیانە بەو دەرئەنجامە بگەن کە ئەم کەسە لە کوشتنی ٣ پاسداردا دەستی بووە و هەر بۆیە بەپێی تۆمەتی بەغی کە لە یاسای سزادانی ئیسلامیدا هاتووە، دەبێ لە سێدارە بدرێت. پێشتریش چەندین جار ڕامگەیاندووە کە ناوبراو جیا لە تۆمەتی موعاونەت لە کوشتندا هیچ تۆمەتێکی دیکەی لەسەر نییە -ئەویش بەو جۆرەی کە ئاماژەمان پێ کرد، تەنیا ئەو تۆمەتبارانەی گواستۆتەوە کە لە دادگای کەیفەریی یەکی کوردستاندا بە شێوەی غیابی حوکمی لەسێدارەدانیان بۆ بڕاوەتەوە و ئەمەش لە دادگای کەیفەریی یەکدا بە تەواوی پشتڕاست کراوەتەوە. لە لایەکی‌ترەوە چونکوو چەکدار نەبووە تۆمەت و سزای بەغی نایگرێتەوە؛ ناوبراو نەتەنیا ئەندامبوونی لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستاندا ڕەت کردۆتەوە، بەڵکوو نە هیچ کات چەکدار بووە و نە تەنانەت چەکیشی بەکار هێناوە».

… لەسێدارەدان لە دادگای ئینقلابی سنەدا و هەروەها سەپاندنی سێ حوکمی ٣٠ ساڵەی زیندانیکردن لە دادگای کەیفەریی یەکی سنەدا، تەنیا لە دۆسیەکەی دادگای ئینقلابدا و بۆ تۆمەتی بەغی، بوو بە پارێزەری حەیدەر قوربانی. ناوبراو دوای تانەلێدان و داوای پیاچوونەوە و ئینجا ڕەتبوونەوەی داواکە لە لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێراندا، داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پێشکەشی هەمان ئەو دیوانە کرد، بەڵام لقی ٩ی دیوان بەبێ ئەوەی داوای دۆسیەکە بکات، داواکەی ڕەت کردەوە. نیکبەخت ئێستە بۆ جارێکی‌تر هەمان داوای پێشکەشی نووسینگەی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران کردووە کە هێشتا لێکۆڵینەوەی بۆ نەکراوە.
نیکبەخت سەبارەت بەوەی کە بۆچی لە دۆسیەکەی‌تری ئەم زیندانییە سیاسییەدا داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی نەکردووە، ئاوای بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وت: «بە گشتی ڕەوتی دادگاییکردنەکە لە دادگای کەیفەریی یەکدا بەپێی یاسا بووە، هەر بۆیە ئامادە نەبووم ئەرکی داواکردنی پیاچوونەوە لەم دۆسیەیەدا قبووڵ بکەم».

شایانی باسە کە ساڵح نیکبەخت دوای دەرچوونی حوکمی لەسێدارەدان لە دادگای ئینقلابی سنەدا و هەروەها سەپاندنی سێ حوکمی ٣٠ ساڵەی زیندانیکردن لە دادگای کەیفەریی یەکی سنەدا، تەنیا لە دۆسیەکەی دادگای ئینقلابدا و بۆ تۆمەتی بەغی، بوو بە پارێزەری حەیدەر قوربانی. ناوبراو دوای تانەلێدان و داوای پیاچوونەوە و ئینجا ڕەتبوونەوەی داواکە لە لقی ٢٧ی دیوانی باڵای ئێراندا، داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی پێشکەشی هەمان ئەو دیوانە کرد، بەڵام لقی ٩ی دیوان بەبێ ئەوەی داوای دۆسیەکە بکات، داواکەی ڕەت کردەوە. نیکبەخت ئێستە بۆ جارێکی‌تر هەمان داوای پێشکەشی نووسینگەی سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران کردووە کە هێشتا لێکۆڵینەوەی بۆ نەکراوە.
نیکبەخت سەبارەت بەوەی کە بۆچی لە دۆسیەکەی‌تری ئەم زیندانییە سیاسییەدا داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی نەکردووە، ئاوای بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان وت: «بە گشتی ڕەوتی دادگاییکردنەکە لە دادگای کەیفەریی یەکدا بەپێی یاسا بووە، هەر بۆیە ئامادە نەبووم ئەرکی داواکردنی پیاچوونەوە لەم دۆسیەیەدا قبووڵ بکەم».