حەیدەر قوربانی ئارشیڤ - KHRN

حوزه‌یران 11, 2023

دەستبەسەرکردنی لاوێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی جۆزەردان (١١ی ژوەن) لاوێکی ١٩ ساڵانی خەڵکی کامێران بە ناوی دانا قوربانی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێ ئەم هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە. دانا قوربانی برازای حەیدەر قوربانی، زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراوی کوردە کە بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ (١٩ی دێسامبری...

زیاتر
كانونی دووه‌م 14, 2022

ئازادکردنی کاتیی چوار چالاکی دەستبەسەرکراوی کورد لە زیندانەکانی سنە و کامێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مامۆستای ئایینیی کورد، لەگەڵ ٣ چالاکی مەدەنیی دیکەی خەڵکی کامێراندا بە ناوەکانی سیروان قوربانی، ئامانج قوربانی و بورهان کەمانگەر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانەکانی سنە و کامێران ئازاد کراون. ئەم کەسانە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕەوڕەسمی سەرەخۆشیی زیندانیی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد حەیدەر قوربانی لە شاری کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 28, 2021

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە کامێران لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە

ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانبار هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی «لۆنی سادات»ی کامێران بە ناوی کیانووش ڕەحمانی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا. دەوترێت هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی ٥ی بەفرانبار هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە گوندی لۆنی ساداتی...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 25, 2021

دەستبەسەرکردنی سێ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم سێ چالاکی کوردی خەڵکی کامێران بە ناوەکانی محەممەدمیرزا ڕەحمانی، سیروان قوربانی و بورهان کەمانگەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت دەزگا ئەمنییەکان ڕایان گەیاندووە کە بەشداریکردنی ئەم کەسانە لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی حەیدەر قوربانی زیندانیی سیاسیی ئێعدامکراوی کورددا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان بووە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی چوارشەممە ١ی بەفرانبار...

زیاتر
كانونی یه‌كه‌م 23, 2021

ئامانج قوربانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران دەستبەسەر کرا

ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز، ئامانج قوربانی، چالاکی ژینگەپارێزی کورد، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران دەستبەسەر کرا. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی سەرماوەز ئامانج قوربانی دوای ئەوەی بە تەلەفۆن بانگهێشت کراوە بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامێران، لە لایەن ئەم دەزگا ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. دەوترێت ئیدارەی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە ئەم چالاکە ژینگەپارێزە...

زیاتر
حوزه‌یران 5, 2021

شەهریار؛ سەپاندنی حوکمی ١١ ساڵ زیندان بەسەر چالاکێکی کرێکاریی کورددا

حەیدەر قوربانی، چالاکی کرێکاری و لە ئەندامانی یەکێتیی ئازادی کرێکارانی ئێران، لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی شاری شەهریاری پارێزگای تارانەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپ یان لقێکی ئەو ناوەندانەی لە ناوخۆدا بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات دروست کراون» و «بانگەشەی دژی حکوومەت» بە گشتی حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «لە ڕۆژانی...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 13, 2020

كۆمەڵێك لە مامۆستایانی ئایینیی سوننە و نوێنەرانی كوردی پارلەمان: سەرۆكی دەزگای دادوەری داوای دادگاییكردنەوەی دووبارەی حەیدەر قوربانی قبووڵ بكات

نزیکەی ٥٠ کەس لە زانایان، مامۆستایان و بەرنوێژان و هەروەها هەندێ لە نوێنەرانی پارلەمان، لە دووتوێی نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکی دەزگای دادوەری کراوە، داوایان کردووە داخوازییەکەی حەیدەر قوربانی بۆ دادگاییکردنەوەی دووبارە قبوول بکرێت.یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی حەیدەر قوربانی لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە لە زمانی ساڵح نیکبەختی پارێزەری ناوبراوەوە وتی: «دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەگەری لەسێدارەدانی کتوپڕی حەیدەر قوربانی...

زیاتر
ئه‌یلول 27, 2020

ڕوونکردنەوەکانی ساڵح نیکبەخت لەسەر شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی دۆسیەی حەیدەر قوربانی

ساڵح نیکبەخت، پارێزەری حەیدەر قوربانی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، شێوازی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییەی لە هەندێ میدیادا خستە بەر ڕەخنەوە و وتی: «هەندێ لە میدیا فارسییەکانی دەرەوەی ئێران، بەشداریکردن لە کوشتنی ٣ ئەندامی سپای پاسدارانیان وەک تۆمەتی حەیدەر قوربانی ڕاگەیاندووە و ئەم هەواڵە بە بەردەوامی لە هەندێ میدیای پڕخوێنەر یان پڕبینەردا دووپات دەبێتەوە....

زیاتر