به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌٢٧ی ڕێبه‌ندان (١٥ی فێبریه) دووهه‌مین کۆبوونەوەی دادگایی‌کردنی چالاكی كورد حوسێن كه‌مانگه‌ر له‌لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه‌دا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سنه وێرای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له دوو ساڵ بە سەر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی حوسێن كه‌مانگه‌ردا كۆبوونه‌وه‌ی دادگای ناوبراو به ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره‌كانی، ساڵح نیكبه‌خت و ئه‌میر ئه‌حمه‌دی، له لەقی یه‌كی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی سنه‌دا به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌عیدی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، له‌م كۆبوونه‌وه‌دا نامەی سزاخواستنی داواکاری گشتی شاری کامێران، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ناوبراو خوێنرایه‌وه و كه‌مانگه‌ر نەتەنیا هیچ کام لەو تۆمه‌تانه‌ی قبووڵ نەکرد، بەڵکوو ئه‌م سیناریۆیه‌ی به دۆسیەسازی و سیناریۆسازیی ئیداره‌ی ئیتلاعات لە قەڵەم دا.
ئه‌م سه‌رچاوه‌له‌دواییدا ئه‌مه‌شی زیاد كرد كه‌دادگا دوای وه‌رگرتنی دوایین به‌رگریی حوسێن كه‌مانگه‌ر پێنج ڕۆژ مۆڵه‌تی به‌پارێزه‌ره‌كانی داوە كه سه‌رجه‌م به‌ڵگه و دیكۆمێنته‌كانی خۆیان له‌م باره‌وه پێشکەشی دادگا بكه‌ن.
پێشتر له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگای حوسێن كه‌مانگه‌ر له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەدا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “سه‌عیدی” و بە تۆمه‌تی «بەغی» به‌ڕێوه‌چووبوو. دادوه‌ر سه‌عیدی به حسێن كه‌مانگه‌ری ڕاگه‌یاندووە کە له‌وانه‌یه‌دادگاییكردنه‌كه‌ی له‌دوو دانیشتن‌دا به‌ڕێوه‌بچێ، چونکوو ڕاپۆرتەکەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌گەلێ زۆر و تێروتەسەلە.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م چالاكە مه‌ده‌نییه‌كورده‌له‌به‌فرانباری ١٣٩٧دا، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له شاره‌كانی سنه، كامێران و مه‌ریواندا. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك باسی له ئه‌گه‌ری دۆسیه‌سازی و تاوانسازیی ڕێكخراوه‌ئه‌منییه‌كان بۆ ئەم کەسانە کردبوو.
هێزه ئه‌منییه‌كان دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حوسێن كه‌مانگه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ ناوبراویان له مافی دیدار و پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبەش کردبوو. له‌مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی پاردا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو ئه‌م بێبەشکردنە بۆ گۆشارخستنە سەر ناوبراو بووە تاکوو مەجبووری بکەن هاوكارییان لەگەڵ بکات و لە چاوپێكه‌وتنێکی تەکەڤیزیۆنیشدا دان بەو شتانەدا بنێ کە ئەوان دەیانەوێ..
هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا “نه‌سرین نه‌قدی و ناهید كه‌مانگه‌ر”، هاوسه‌ر و منداڵی ئه‌م چالاكه‌كورده،چەندەها جار له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامێرانه‌وه‌بانگهێشت کراون و كه‌وتوونه‌ته‌ژێر لێپرسینه‌وەوە.
حوسێن كه‌مانگه‌ر له كۆتاییه‌كانی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوودا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به مانەوەی لە دۆخێکی نادیاردا،نادیاربوونی چاره‌نووسی دوسیه‌كه‌ی و مۆڵەتنەدان بە پێوه‌ندیگرتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا، بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته‌مانی له خواردن گرت و دواتر له‌ڕێكه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕدا و پاش ئەوەی مۆڵەتی پێوەندیگرتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بەدەست هێنا،كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنابوو.
له‌درێژه‌ی گۆشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا له‌سه‌ر ئه‌م چالاكوانه‌كورده، “بورهان كه‌مانگه‌ر”، خوشكه‌زای ناوبراو و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كۆڕی موزیكی «كۆڕاڵ»ی شاری كامێران، له ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی ١ی ڕەزبەر پاش کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی کامێران بەڕێ کرابوو و لە ئەنجامدا ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
بورهان كه‌مانگه‌ر له‌ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەوە به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی، به تۆمه‌تی «ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک)» سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە، كه‌دواتر له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه‌دا كه‌مكرایه‌وه‌بۆ دوو ساڵ به‌ندكران، ناوبراو له‌٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوودا بۆجێبه‌جێكرانی سزای دوو ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه‌بوو.