بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، مستەفا باقری ئاشنا دوای کۆتاییهاتنی حوکمەکەی ئەمڕۆ لە زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان ئازاد کرا. هەروەها خەلیل ئەسەدی بووژانی حەفتەی ڕابردوو پاش کۆتاییهاتنی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد کراوە.
ئەم دوو چالاکە کوردە لەگەڵ سەید ئەردەشیر مووسەوی لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی حوکمی زیندانەکەیان خۆیان ڕادەستی زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان کردبوو.
مستەفا ئەحمەدیان، پارێزەری ئەم چالاکە کوردانە، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: ”پارێزراوەکانم پێشتر چەندین مانگ بە شێوەی کاتی دەستبەسەر بوون، هەر بۆیە ئەو ماوەیەیان بۆ حسێب کراوە و لە زیندان ئازاد کراون”.
ناوبراو هەروەها وتی دەبێ سەید ئەردەشیر مووسەوییش تا حەفتەی داهاتوو لە زیندانی کرماشان ئازاد بکرێت.
ئه‌رده‌شیر مووسه‌وی و مسته‌فا باقری ئاشنا له‌گه‌ڵ دوو چالاكوانی كوردی دیكه‌به‌ناوه‌كانی شه‌هریار ته‌هماسبی و ئه‌رسه‌لان هیدایه‌تی له‌ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕ(٤ی جولای)، له لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دوای دوو مانگ مانه‌وه له بارودۆخێكی دژوار‌دا له ژووری تاكه‌كه‌سیی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كرماشان، به دانانی بارمته ئازاد كران.
دوای ئه‌وه لقی دووی دادگای شۆڕشیی كرماشان به دادوه‌ری شارۆخ مورادی هه‌ر كام له‌م كه‌سانه‌ی به‌تۆمه‌تی «بانگه‌شه‌دژی حکوومەت»، حوكمی ٩ مانگ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ریاندا سه‌پا. دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی پارێزه‌ری تۆمه‌تباره‌كان له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای کرماشان حوكمه‌كه كه‌مكرایه‌وه بۆ چوار مانگ زیندان.
خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی، ٢٩ی گه‌ڵاڕێزانی ١٣٩٨ (٢٠ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، هاوكات له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كاندا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌كرماشان ده‌ستبه‌ر كرا و دوای سێ مانگ به‌دانانی بارمته‌ئازاد كرا. ناوبراو له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر بووندا كه‌وته‌ژێر ئه‌شكنجه‌ی سه‌ختی جه‌سته‌یی و ڕۆحی و پانزده‌كیلۆ كێشی كه‌می كردبوو.
ئه‌م چالاكە مه‌ده‌نییە هاوكات له‌ڕێكه‌وتی ٢١ی به‌فرانباردا له لقی ٣ی دادگای شۆڕشیی كرماشان به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر ئه‌سه‌دی به تۆمه‌تی«هەوڵدان دژی ئاسایشیی ئێران» به سێ ساڵ و نیو و به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له گرووپه‌كانی دژیبەری حکوومەت به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا كه‌به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ی یاسای سزای ئیسلامی سێ ساڵ و نیو له‌م حوكمه جێبه‌جێ كرا.
مسته‌فا ئه‌حمه‌دیان، پارێزه‌ری ئه‌سه‌دی بووژایی پێشتر له‌وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان وتبووی: ”ئاماده‌بوون له‌ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی گه‌ڵاڕێزاندا و ناردنی هه‌واڵ و وێنه‌بۆ كه‌سانی دیكه‌به‌ڵگه‌یی تۆمه‌ته‌كانی ناو بردبوو دژی پارێزراوه‌كه‌ی، دوای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئه‌حمه‌دیان، حوكمی خه‌لیل ئه‌سه‌دی بوژانی له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگادا كه‌م كرایه‌وه‌بۆ سێ مانگ زیندان”.