حوسێن كه‌مانگه‌ر، به‌ندكراوی سیاسیی كورد دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كاتی له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ر سه‌عیدی به تۆمه‌تی به‌غی له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له پارتی ژیانی ئازادیی كوردستان (پژاک)، سزای ١٥ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دوای پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: ڕۆژی شه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه دوای (٢٧ی مارس)، دوای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌و پارێزه‌ره‌كانی حوسێن كه‌مانگه‌ر بۆ نووسینگه‌ی لقی یه‌كی دادگای شۆڕشیی ئینقلاب، به شێوه‌ی یاسایی حوكمه‌كه‌یان پێ ڕاگه‌یاندبوون.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ساڵح نیكبه‌خت و ئه‌میر ئه‌حمه‌دی پارێزه‌ری ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له ڕۆژانی داهاتوودا داواكاری پیداچوونه‌وه‌كه‌یان ته‌سلیمی دادگا ده‌كرێ.
كۆبوونه‌وه‌ی دادگایی كردنی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له پووشپه‌ڕ و ڕێبه‌ندانی ساڵی پاردا له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه به‌ڕێوه چووبوو.
پێشتر له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی پوشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا یه‌كه‌مین دانیشتنی دادگای حوسێن كه‌مانگه‌ر له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەدا به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر “سه‌عیدی” و بە تۆمه‌تی «بەغی» به‌ڕێوه‌چووبوو. دادوه‌ر سه‌عیدی به حسێن كه‌مانگه‌ری ڕاگه‌یاندووە کە له‌وانه‌یه‌دادگاییكردنه‌كه‌ی له‌دوو دانیشتن‌دا به‌ڕێوه‌بچێ، چونکوو ڕاپۆرتەکەی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌گەلێ زۆر و تێروتەسەلە.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م چالاكە مه‌ده‌نییه‌كورده‌له‌به‌فرانباری ١٣٩٧دا، هاوکات بوو له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی شه‌پۆلێکی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و ئه‌ندامانی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له شاره‌كانی سنه، كامێران و مه‌ریواندا. تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك باسی له ئه‌گه‌ری دۆسیه‌سازی و تاوانسازیی ڕێكخراوه‌ئه‌منییه‌كان بۆ ئەم کەسانە کردبوو.
هێزه ئه‌منییه‌كان دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حوسێن كه‌مانگه‌ر بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ ناوبراویان له مافی دیدار و پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبەش کردبوو. له‌مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی پاردا، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگه‌یاندبوو ئه‌م بێبەشکردنە بۆ گۆشارخستنە سەر ناوبراو بووە تاکوو مەجبووری بکەن هاوكارییان لەگەڵ بکات و لە چاوپێكه‌وتنێکی تەکەڤیزیۆنیشدا دان بەو شتانەدا بنێ کە ئەوان دەیانەوێ.
هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا “نه‌سرین نه‌قدی و ناهید كه‌مانگه‌ر”، هاوسه‌ر و منداڵی ئه‌م چالاكه كورده، چەندەها جار له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كامێرانه‌وه بانگهێشت کراون و كه‌وتوونه‌ته ژێر لێپرسینه‌وەوە
حوسێن كه‌مانگه‌ر له كۆتاییه‌كانی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوودا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به مانەوەی لە دۆخێکی نادیاردا،نادیاربوونی چاره‌نووسی دوسیه‌كه‌ی و مۆڵەتنەدان بە پێوه‌ندیگرتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا، بۆ ماوه‌ی سێ حه‌فته‌مانی له خواردن گرت و دواتر له‌ڕێكه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕدا و پاش ئەوەی مۆڵەتی پێوەندیگرتنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بەدەست هێنا،كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنابوو.
له‌درێژه‌ی گۆشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا له‌سه‌ر ئه‌م چالاكوانه‌كورده، “بورهان كه‌مانگه‌ر”، خوشكه‌زای ناوبراو و یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی كۆڕی موزیكی «كۆڕاڵ»ی شاری كامێران، له ڕێكه‌وتی ١٥ی گه‌لاوێژدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی ١ی ڕەزبەر پاش کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی کامێران بەڕێ کرابوو و لە ئەنجامدا ڕۆژی ٢٠ی ڕەزبەر بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
بورهان كه‌مانگه‌ر له‌ڕێكه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنەوە به سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر سه‌عیدی، به تۆمه‌تی «ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پژاک)» سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە، كه‌دواتر له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه‌دا كه‌مكرایه‌وه‌بۆ دوو ساڵ به‌ندكران، ناوبراو له‌٢٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوودا بۆجێبه‌جێكرانی سزای دوو ساڵ به‌ندكرانه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه‌بوو.