تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌١٥ی خاكه‌لێوه(٤ی ئاوریل) شارام كازمیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد، دوای ڕەزامەندیی شۆرای پۆلێنبه‌ندیی زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ، به‌دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی مۆڵه‌تی كاتیی هاتنه‌ده‌روه یان مورەخەسیی پێ دراوە. ناوبراو له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی به‌فرانباری ١٣٩٨ (٦ی ژانویه‌ی ٢٠٢٠)، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای ورمێوه‌ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٢٧ ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرابوو.
ئەم چالاکە مەدەنییە لە ڕەشەمەی ١٣٩٨ لە لایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە به‌تۆمه‌تی ”چالاكیی دژی حكوومه‌ت” و ”ئه‌ندامبوون له‌گرووپه‌دژبه‌ره‌كاندا” بە گشتی سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو له‌خاكه‌لێوه‌ی ساڵی پاردا دوای ئه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پا به‌دانانی بارمته‌ی ٧٠٠ میلیۆن تمه‌نی له‌زیندان ئازاد كرابوو. سزای شه‌ش ساڵ زیندان بۆ ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه دوای چه‌ند مانگ له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ‌دا وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرایه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌م حوكمه له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه گۆڕدرا بۆ سێ ساڵ زیندان، ناوبراو له به‌فرانباری ساڵی پاردا به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.