به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ڕەزا ئیبراهیمی و تۆفێق ڕاد دوای ٤٥ ڕۆژ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کراون.

ئەم دوو هاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ١ی جۆزەرداندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بۆکان دەستبەسەر کران و گواسترانەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ.

ئەم هاووڵاتییانە لە ڕێکەوتی ١٥ی پووشپەڕدا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان ڕەوانەی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرابوون و لە ڕۆژانی ڕابردوودا گوازراونەتەوە بۆ بەندی زیندانییانی سیاسی و مەزهەبی.

دەوترێت ئەم دوو هاووڵاتییە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە سەلەفییەکان»یان ڕووبەڕوو کراوەتەوە.