به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی خه‌رمانان چالاكی مه‌ده‌نی كورد عه‌زیمه ناسری به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی خه‌رمان دوای مانگێك ده‌ستبه‌سه‌ر كران له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ ڕه‌وانه‌ی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرابوو.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٥ی گه‌لاوێژدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سپاوه له ماڵه‌كه‌ی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م ده‌زگا نیزامیی-ئه‌منیه‌تییه كرابوو. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له ماوه‌ی مانگێك ده‌ستبه‌سه‌ربوندا له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خراوه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ڕۆحییه‌وه.
عه‌زیمه ناسری پێشتر له ڕێكه‌وتی ٢ی به‌فرانباری ١٣٩٩دا هاوكات له گه‌ڵ شه‌پۆلی به‌ربڵاوی ده‌ستبه‌سه‌رركردنی هاووڵاتیانی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارن له مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و له ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵدا به دانای بارمته هه‌تا به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییكردنی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.