له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاكیی ژینگه پارێزی كورد به ناوه‌كانی سه‌لاح حوسێن په‌نا و سالار ساڵحی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٣١ی خه‌رمانان هێزه ئه‌منییه‌كان ل یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری بانه چالاكێكی ژینگه پارێزییان به ناوی سه‌لاح حوسێن په‌نا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و دواتر گواسترایه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی، دوای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی ده‌ستیان گرت به سه‌ر كه‌ل و په‌له شه‌خسییه‌كانیدا.
هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی گه‌ڵاڕێزان، هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران چالاكێكی ژینگه پارێزیی خه‌ڵكی سنه‌یان به ناوی سالار ساڵحی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌تیه‌كانی ئه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه كراوه. ناوبراو پێشتر ماوه‌ی ساڵێك به‌رپرسی كۆمیته‌ی ژینگه پارێزی لقی كوردستانی حیزبی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌یی له شاری سنه بووه.
هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆی ده‌ستبه‌سه‌ر بوون وشوێنی ڕاگرتنی ئه‌م دوو چالاكی ژینگه پارێزه به ده‌ست نه‌هاتووه.