به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی گه‌ڵاڕێزان، هێزه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكی ژینگه پارێزی كورد نه‌وید كۆنه‌پۆشی له شاری مه‌ریوان، چوونەتە سه‌ر ماڵی ناوبراو، به‌ڵام لە ماڵەوە نەبووە و براكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوە. به‌رپرسه ئه‌منییه‌كان به بنه‌ماڵه‌كه‌ییان ڕگاەیاندووە تا كاتێك كه نه‌وید خۆی ڕادەستی ئیداره‌ی ئیتلاعات نه‌کات منداڵه‌كه‌ی تریان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
نه‌وید كۆنه‌پۆشی چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئاگاداربوون له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی براكه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانەوه كه وەک دیل دەستگیر و مامەڵەی لەگەڵ کرابوو، خۆی بە نووسینگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ناساندووه، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م چالاكه ژینگه‌پارێزه براكه‌ی ئازاد كراوه.
نه‌وید كۆنه‌پۆشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی چیای سه‌وزی مه‌ریوانه و له ساڵانی ڕابردوودا لە كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانەکان و چاندنی داری به‌ڕوودا چالاكیی به‌رچاوی له‌م ناوچه‌یه‌دا بووه.