بهپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، منداڵێکی ١٧ ساڵانی خەڵکی گوندی «کۆزەڕەش»ی سەڵماس بە ناوی ڕۆژین خدری کە کەوتبووە بەر لێدانی باوکی، ئێوارەی ئەمڕۆ خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەست داوە.
دەوترێت باوک و دایکی ئەم منداڵە چەندین ساڵ لەمەوپێش لێکتر جیا ببوونەوە و ڕۆژین لەگەڵ باوکی دەژیا.
سەرچاوەیەکی خەڵکی ناوچەکە بە تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وت: «شەوی ڕابردوو ئەم منداڵە کەوتبووە بەر لێدانی سەختی باوکیەوە و ئەمڕۆ سەرلەبەیانی چووبووە لای دراوسێیەکیان و داوای یارمەتیی لێ کردبوون. بەڵام دوای ئەوەی گەڕابوویەوە ماڵەوە خۆی هەڵواسیبوو و تەرمەکەی ئێستا لە نەخۆشخانەی سەڵماسدایە».