لێدووانی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان بۆ تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاشکرایدەکەن کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئیدارهی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شارەکانی سەلماس، ورمێ، سەقز، بۆکان، سنە، مەریوان، کامیاران، پاوە، جوانڕۆ و کرماشان هەستاون بە بانگهێشتکردنی بنەماڵەکانی چالاکوانانی کورد بەتایبەت ئەندامانی حزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان و هەڕەشەیان لێدەکەن.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، لێکۆڵەرە ئەمنییەکان زەختیان کردووەتە سەر ئەو بنەماڵانە و داوایان لێکردوون ناونیشانی ڕێک و وێنەی ڕۆڵەکانیان بدەنە ئەو ناوەندانە. هەروەها لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو بنەماڵانە کراوە و هەڕەشەیان لێکراوە لە ئەگەری پێداگریی ڕۆڵەکانیان بۆ ئەنجامدانی چالاکیی سیاسی، ئەندامانی بنەماڵەکانیان دەستبەسەردەکرێن و دۆسییە لە دژیان تۆماردەکرێت.
دەگوترێت کە بانگهێشت و لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو بنەماڵانە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەرکراو لەلایەن دەزگای دادی ئێڕانەوە ئەنجامدراوە.
لێکۆڵەرە ئەمنییەکان هەروەها داوایان لە دایک و باوکی ئەو چالاکوانانە کردووە کە بچن بۆ هەرێمی کوردستان و ڕۆڵەکانیان پاشگەزبکەنەوە لە بەردەوامیدان بۆ چالاکییەکانیان و بیانگەڕێننەوە بۆ رۆژههڵاتی کوردستان.
جێگای ئاماژەیە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەیان ئەندامی حزبە کوردییەکان پاش گەڕانەوە بۆ رۆژههڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون و لە دادگاکاندا لەدژیان دۆسییە تۆمارکراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەمووی ئەو کەسانە بە هەماهەنگی پێشوەخت لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکان و ئاراستەکردنی پەشیمانی نامە گەڕاونەتەوە ناوخۆی وڵات.
بەپێی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم ساڵانەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ کەس پاش گەڕانەوە بۆ ئێران دەستبەسەرکراون و سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی چالاکوانانی کوردی دەرەوەی وڵات دەکەن

ڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
دۆسیەی مێحراب عەبدوڵڵازاده، زیندانیی سیاسیی ٢٦ ساڵانی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای یەکەم بۆ...
زیاتر بخوێنەوە