یاسر ئەمینی ئازەر مامۆستای کورد و چالاکی پێشه‌یی مامۆستایان، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی بە ١٥ مانگ زیندان مەحکووم کرا.
بە پێی هەواڵێک کە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، یاسر ئەمینی ئازەر لە چالاكانی پێشه‌یی مامۆستایانه‌ له‌ مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌ هۆكاری  بەشداری لە مانگرتنی گشتی مامۆستایان  بۆ ماوەی هەفتەیەک لێپێچینەوەی لەگەڵدا کرابوو، دواتر ئەو بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.
یاسر ئەمینی ئازەر یەکێک لە ئەندامانی مەکتەبی قورئانە و تۆمەتەکەی لە دادگای شۆڕشی ئیسلامی مهاباد هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی راگەێنراوە.
لە دادنامەیەک دا کە دراوەتە یاسر ئەمینی ئازەر تەئکید لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بەڵگەی حاشا هەڵنەگر و یاسایی لە دۆسیەکەیدا بووە، هەر بۆیە دادگایی سه‌ره‌تایی مافی پێداچوونه‌ه‌ی له‌ داداگای پێداچوونه‌وه‌ شاری ورمێی له‌م مامۆستایه‌ زه‌وت كردووه‌ و حوكمه‌ ده‌بێت وه‌كوو خۆی جه‌به‌جێ بكرێت.