به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، لقی ٥ی دادیاریی دادسەرای گشتی و شۆڕشی شاری سه‌قز، ئەو تۆمەتەی ڕەت کردەوە کە ڕووبەڕووی دوو چالاكی ناسراوی كرێكاریی كورد مه‌حمود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی کرابوویەوە.
به‌پێی ئەو دادنامه‌ی لەم سەرچاوەیەوە درچووە، ئیتڵاعاتی پۆلیس (هێزی ئینتیزامی) به ‌تۆمه‌تی «پڕوپاگه‌ندەی دژ بە حكومەت» سکاڵایی لەسەر دوو چالاكه‌ كرێكارییه تۆمار کردبوو، ئەویش لەبەر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاڵای كۆمه‌ڵه‌ له ‌تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا.
دانیشتنی دادگاییكردنی ساڵحی و ئیسماعیلی لە ڕێكه‌وتی ١ی پووشپه‌ڕدا به‌ڕێوه‌ چوو، پێشتر له‌ ١٠ی مانگی گوڵاندا له‌ به‌ره‌به‌ری ساڵیادی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا، ئیداره‌ی ئه‌ماكنی شاری سه‌قز لە ڕێی پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییەوە ئه‌م دوو چالاكە كرێكارییه‌یان بانگهێشت كردبوو، به‌ڵام چونکوو بە شێوەی فەرمی و بە نووسراو بانگ نەکرابوون ئامادە نەبوون ئەو بانگهێشتە جێبەجێ بکەن.