ئێران ڕاەپێکار، چالاكوانی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان کە ڕێکەوتی ۲۴ی گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو هێشتا لە دەستبەسەری کاتی (بازداشت موقت) دایە و جارێ لە قەرەتنینەی کانونی پەروەردە و بارهێناندا لە شاری سنە ڕاگیراوە.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان ئاگادار بۆتەوە، لە مانگی گوڵان، پاسپۆڕتی ئەو چالاکە مەدەنییە له کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماغ ڕاگیراوە. دوای سەردانی بۆ وهرگرتنهوه پاسپورتهكهی لە شاری سنە، هێزە ئەمنییەتییهکان دەستبەسەر كراوه.
ئێران راەپێکار پێش دەستبەسەرکردنی بە هۆی نەخۆشی “ههناسه” لە ژێر چاودێری دوکتوردا بووە و بەم بۆنەوە درێژەی ڕاگرتنی لە دۆخی سەختی قەرەنتینە، مەترسیی سەبارەت بە دۆخی تەندروستی و سڵامەتی ناوبراو زیاد کردووە. ئەو چالاکە مەدەنییە لەو کاتەوە کە دەستبەسەر کراوە تاکوو ئێستا چەندین جار بۆ دهستبهسهرگهی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوهته و دوای لێپرسینەوە سەر لە نوێ بردوویانهتهوه بۆ کانونی پەروەردە و بارهێنانی شاری سنە.