به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سێ زیندانی سیاسیی كوردی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك به ناوه‌كانی سه‌كینه په‌روانه، سوهه‌یلا حیجاب و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بەردەوامن له مانگرتن له خواردندان، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه بارودۆخی ته‌ندروستیی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به هۆی تووشبوونیەوە به نه‌خۆشیی كۆرۆنا و كۆخه‌ی زۆر و ئێشی سییه‌كانی، ناجێگیرە.
سه‌كینه په‌روانه له به‌ندی ٣ی به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك ڕاگیراوه و لە ٥ی جۆزه‌ردانەوە (٢٥ی مەی ٢٠٢٠)، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بەرانبەر بە سەپاندنی سزای ٥ ساڵ به‌ندكران و هەروەها جێبەجێنەبوونی یاسای جیاکردنەوەی بەندکراوان بە پێی تۆمه‌تەکانیان له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، مانگرتن لە خواردنی دەست پێ کردووە. ناوبراو له‌م ماوه‌یه‌دا جارێك و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسان به‌ڵێنیان پێ دابوو كه داواكارییه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، مانگرتنه‌كه‌ی شكاندبوو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داواكارییەکانیانی جێبه‌جێ نه‌كرا، دیسان مانگرتنی دەست پێ کردەوە. هه‌روه‌ها له ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ند جار له‌سه‌ر دۆسییه‌كی نوێ داوای لێ كراوه بڕواته دادگا، به‌ڵام ناوبراو خۆی لەو کارە بواردووه و ئاماده نه‌بووه دیسان بچێتەوە بەردەم دادگا. هێشتا تۆمه‌تی خانمی په‌روانه له‌م دۆسیه نوێیه‌دا دیار نیه، به‌ڵام پێشتر به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له گروپه‌كانی دژ به‌حكومه‌تدا سزای ٥ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پاوه.
سوهه‌یلا حیجاب به‌ندكراوێكی دیكه‌ی سیاسییه كه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی جۆزه‌ردانەوە و وەک ناڕەزایی بەرانبەر به مانه‌وه‌ی خۆی و زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی قه‌رچه‌ك، نەگوێزرانەوە بۆ زیندانی ئێوین و هه‌روه‌ها گۆشاره‌كانی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كان، له مانگرتن له خواردندایه.
ئه‌م پارێزه‌رە له ڕێكه‌وتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨دا به تۆمه‌تی “پڕوپاگه‌نده دژی حکوومەت”، “کۆبوونەوە و پیلانگێڕی”، “تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە”، “دروستکردنی گرووپ بۆ داکۆکی لە مافی ژنان” و “داوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئێران”، سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ بەندکرانی بۆ بڕایەوە. به پێی مادەیەکی یاسایی سەبارەت بەتێکەڵکردنی حوکمەکان، لە کۆی ئەم حوکمانە،٥ ساڵی بەڕێوە دەچێت.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان هه‌روه‌ها ئاگادار بۆتەوە کە زه‌ینه‌ب جه‌لالیان نزیكه‌ی مانگێك پێش دوای ئه‌وه‌ی له زیندانی خوویەوە گواسترایه‌وه بۆ زیندان قه‌رچه‌ك، تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووه و له‌٣١ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن، ناوبراو ئێستا له بارودۆخێكی ناله‌باری جه‌سته‌یی و ته‌ندروستیدایه. ئه‌گه‌رچی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی زیندان ڕایگەیاندووە کە درێژه‌دانی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه بە مانگرتن به هۆی لاوازیی باری جه‌سته‌وە مەترسییەکی گەورەیە، به‌ڵام ناوبراو ڕایگه‌یاندووه تاكوو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ زیندانی خووی یا گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی ئێوین ، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.
زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ١٣ساڵه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كان و زیندانه‌كانی كرماشان، ئێوین، خووی و قه‌رچه‌ك ڕاگیراوه، ناوبراو سزای سێداره‌ی له‌سه‌ر بوو كه دواتر له‌ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاویدا كه‌م كرایه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
قه‌رچه‌ك؛ درێژه‌ی مانگرتن له خواردنی سێ ژنه به‌ندكراوی سیاسیی كورد
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد دوای بانگهێشتکران بۆ دەزگای ئیتلاعاتی سوپای میاندواو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل) دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «حاجی حەسەنی شامات»ی سەر بە شاری میاندواو بە ناوەکانی موحسین قادرڕەش و ئومید...
زیاتر بخوێنەوەڕەتکردنەوەی داوای دادگاییکردنەوەی دووبارەی ڕەزا ڕەسایی لە دیوانی باڵای ئێران‌دا
لقی یەکەمی دیوانی باڵای ئێران داوای سەرلەنوێ دادگاییکردنەوەی ڕەزا ڕەسایی، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدامی ڕەت کردەوە. دیوانی باڵای ئێران بەبێ لەبەرچاوگرتنی کێشە...
زیاتر بخوێنەوەلە هەمەدان زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ی بەفرانبار (١٦ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی ئەکرەم کەریمپوور کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ...
زیاتر بخوێنەوە