ئێوارەی ٢٤ی ڕەشەمە (١٤ی مارس) ژنێکی لاو لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە گەڕەکێکی شاری کرماشان بە دەسڕێژی گوللە کوژرا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم ژنە ناوی مەریەم ڕەزمجوو و ڕێزیدەنتی ڕادیۆئێنکۆلۆژیی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان بووە. لەم دەسڕێژەدا دایک و براکەیشی کوژراون و بکوژەکەیش دوای چەند کاتژمێرێک دەستبەسەر کراوە.

ڕۆژی ٢٠ی ڕەشەمەیش (١٠ی مارس) ژنێکی لاو بە ناوی زیبا سەیاد، ٢٧ ساڵان و خەڵکی گوندی «حەساری کانی سپی»ی ورمێ، لە لایەن هاوسەری پێشوویەوە و بە چەکی گەرم کوژراوە.