بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی جۆزەردان (٢٩ی مەی) ژنێکی لاوی دانیشتووی گوندی «میرەکی»ی شاری دێولان بە ناوی پەرەستوو شەهبازی بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە.

پەرەستوو شەهبازی ١٨ ساڵان و دایکی منداڵێکی بچووک بووە.

دەوترێت پەرەستوو شەهبازی قوربانییەکی منداڵ هاوسەری بووە و لە تەمەنێکی زۆر کەمدا بە زۆر ناچار بە هاوسەرگیری کراوە. هاوسەرەکەی بە ناوی پەیام.ش بێکار و بە دەست کێشەی هەژاریییەوە گیرۆدە بووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ٤ حاڵەتی ژنکوشتن لە شار و ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا تۆمار کراوە، بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، مریەم سلێمانی و شەهریبان هادیزادە، خەڵکی گوندی «قزڵئاخ»ی شاری خۆی و دونیا ڕەزایی، خەڵکی کرماشان، بە دەستی کەسانی نزیکیان کوژراون.

لە ڕاستەوە؛ دونیا ڕەزایی و مریەم سلێمانی