بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی ڕەزبەر (٥ی ئۆکتۆبەر) ژنێکی ٢١ ساڵان بە ناوی شەهین ئیبراهیمزادە لە نزیک گوندی «گوڵان»ی شاری سەردەشتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە دەستی باوک و مامەی کوژراوە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم ١٤ ژن و کچ-منداڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا بە دەستی پیاوانی بنەماڵە کوژراون.