بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەسەر چارەنووسی ئەشکان عومەرجوویی، خوێندکاری ژمان و ئەدەبیاتی کوردیی زانکۆی کوردستان کە لە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەنداندا (٢٢ی ژانڤییە) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

ئەم خوێندکارەی خەڵکی ورمێ بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراوە و تا ئێستە لەسەر شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراوەتەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.