بهپێی زانیارییهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، سهرلهبهیانیی ئهمڕۆ ١٦ی گهلاوێژ، بهندكراوێكی تۆمهتبار به ماده هۆشبهرهكان لە زیندانی قەرچەکدا، لێوانێكی شووشهیی شكاندووە و هێرشی كردۆتە سەر زیندانیی سیاسی سوههیلا حیجاب و چهند جارێک لێوانەکەی بە سکیدا كێشاوه و برینداری كردووه.
دهوترێ ئهم بهندكراوه سیاسییه لە بەر ئەوەی خوێنبەربوونێکی زۆر، لە قهرهنتینهوە ڕەوانەی نهخۆشخانهی زیندان و لهوێشهوه ڕهوانهی نهخۆشخانهیهكی دهرهوهی زیندان كراوه.
سوههیلا حیجاب پێشتر له لە ٢٧ی پووشپەڕەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرانبەر بە نەگواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین و داوای کۆتاییهاتنی زەخت و گوشاری دەزگا ئەمنیەتییەکان لەسەر بنەماڵەکەی، مانی له خواردن گرتبوو.
سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی کرماشان، لە مانگی جۆزەردانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک گواسترایەوە بۆ یەکێک لە ماڵە ئەمنەکانی ئەم دەزگایە و دوای ماوەیەکی کورت دیسان برایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ئێڤین. دواجار پاش ٨ مانگ بە دانانی بارمتەی ٣ میلیارد تمەنی ئازاد کرا. ئەم پارێزەرە یاساییە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٨دا بە تۆمەتی «بانگەشەی دژی حکوومەت»، «کۆبوونەوە و پیلانگێڕی»، «تێکدانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە» و «دروستکردنی گرووپی نایاسایی» سەرجەم ١٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپا. بەپێی مادەی یاسایی کۆکردنەوەی سزاکان، ٥ ساڵی ئەم حوکمە جێبەجێ دەکرێت. ناوبراو لە ٣ی جۆزەرداندا دوای بانگهێشتکران بۆ لقی ٣٦ی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای تاران، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و ڕەوانەی زیندانی قەرچەک کرا.