ڕۆژی ڕابردوو، شەممە ٩ی ڕەزبەر (١ی ئۆکتۆبر) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی مووشەک و درۆنەکانی سپای پاسداران بۆ سەر مقەڕەکانی حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکان و کامپی پەنابەرە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان و هەروەها لە درێژەی خۆپیشاندانە سەرانسەرییەکاندا، مانگرتنی بەربڵاوی کاسبکاران و بازاڕییان لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، سەردەشت، مەهاباد، ڕەبەت، بۆکان، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان، بانە، دێولان، کامێران، کرماشان و ئیلام بەڕێوە چوو.
لە ڕێکەوتی ٦ی ڕەزبەردا (٢٨ی سێپتامبر) مقەڕەکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵە و پاک (پارتی ئازادیی کوردستان) و کامپی پەنابەرە سیاسییەکان لە «زڕگوێز»ی پارێزگای سلێمانی و «کۆیە» و «پردێ» لە پارێزگای هەولێر بە درۆنی خۆتەقێنەر و مووشەک بۆمباران کران. بە هۆی ئەم بۆمبارانانەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەست دا و ٤٩ کەسی تریش بریندار بوون.
لە ئێوارەی دوێنێوە و هاوکات لەگەڵ ئەم مانگرتنە بەربڵاوەدا، ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە شارەکانی بۆکان، مەهاباد، دێولان، سنە، مەریوان و کرماشان هاتنە سەر شەقامەکان و بۆ سێهەم حەفتەی بەردەوام دەستیان دایە خۆپیشاندان.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لەم شارانەوە هاتووە، هێزەکانی پۆلیس و بەسیجی سپای پاسداران لە شارەکانی مەریوان و دێولاندا دەسڕێژیان لە خۆپیشاندەران کردووە کە لانیکەم یەک کەس بە ناوی موختار ئەحمەدی لە مەریواندا کوژراوە و لانیکەم ١٥ کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم دواییانەدا لانیکەم ٢٠ کەس بە ناوەکانی موحسین محەممەدی، فەرەیدوون مەحموودی، ڕەزا لوتفی، فەرجاد دەروێشی، زەکەریا خەیاڵ، فواد قەدیمی، مینوو مەجیدی، دانش ڕەهنما، سەدرەدین لیتانی، ئەمین مەعریفەت، میلان حەقیقی، عەبدوڵڵا مەحموودپوور، موحسین قەیسەری، سەعید محەممەدی، ئەمیر فوولادی، ڕەزا شەهیرنیا، ئیمان محەممەدی، عەبدولسەلام قادر گەلوان، سەمەد بەرگینیا و موختار ئەحمەدی لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار، دیواندەرە، سەقز، دێولان، کرماشان، شاباد، ئیلام و مەریوان بە تەقەی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت و بەسیج کوژراون.
لە نێو کوژراوەکاندا ٣ منداڵی ١٦ ساڵان بە ناوەکانی عەبدوڵڵا مەحموودپوور، ئەمین مەعریفەت و زەکەریا خەیاڵ دەبینرێت. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕادەستکردنەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی ئیمان محەممەدی لە شاری شەهاباد بەردەست نەکەوتووە.
له سەرەتای خۆپیشاندانەکانی دژ بە كوشتنی ژینا (مههسا) ئهمینییەوە و سهرهڕای كهشی قورسی ئهمنی و دهستبهسهركردنی بهربڵاوی هاووڵاتییان، هێشتا له زۆرێك له شارهكانی كوردستان و ئێراندا خۆپیشاندانی جەماوەری بەردەوامە.
دهزگا ئهمنییهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لەوانە پۆلیسی ئهمنییهت، ئیدارهی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە مەبەستی ڕێگرتن له بەردەوامبوونی ئهم ناڕهزایهتییانه هێرشیان كردۆته سهر ماڵی هاووڵاتیان و بهبێ نیشاندانی حوكمی یاسایی هاووڵاتییان دهستبهسهر دهكهن.
یهكێك لهو خۆپیشاندهرانەی كه چهند ڕۆژێك لهمهوپێش دهستبهسهر و دوای چهند ڕۆژ ئازاد كراوە و لەبەر هۆكاری ئهمنی نهیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وت: «هێزه ئەمنییهكان نیوهشهو دوای شكاندنی دهرگاكه هاتنە ناو ماڵەکەوە و كهشێكی ترسێنهریان دروست کرد و سووكایهتییان به ئهندامانی بنهماڵهكهم کرد، ئینجا كیسهیهكیان به سهردا کردم، لێیان دام و دهستبهسهریان كردم».
چهندین خۆپیشاندهری تر لە شارهكانی شنۆ، سهقز، سنه، مهریوان، كامێران و پاوه به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانیان ڕاگهیاند: «خۆپیشاندهره دهستبهسهركراوهكان له دۆخی دژواری دهستبهسهرگه ئهمنییهكان و له هۆڵی زیندانەکانی ئهم شارانهدا ڕاگیراون و لێپرسهوه ئهمنییهكان بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرهملێ خستوونیانەتە ژێر ئهشكهنجهی جەستەیی و دەروونییەوە».
به پێی ئاماره كۆكراوهكانی تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان، له سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئێستا لانیكهم ٧٨٥ کەس له شارهكانی سنه، شنۆ، تیكاب، پیرانشار، سهردهشت، بۆكان، ورمێ، مههاباد، دیواندهره، قوروه، سهقز، بیجار، مهریوان، بانه، دێۆلان، كامێران، پاوه، كرماشان، شەهاباد، ئیلام، ئابدان، تاران و نهوشههر له لایهن هێزه چەکدار و ئهمنییهكانهوه دهستبهسهر كراون.
تهنها له پارێزگای كوردستاندا ٦٥ ژنی خۆپیشاندهر ئێستا له بهندی لاوان و قهرهنتینهی كانوونی ئیسڵاح و تهربیهتی سنه له بارودۆخێكی سهختدا و بێبەش لە پێداویستیی سهرهتاییەکانی تهندروستی ڕاگیراون. ئهو ڕاپۆرتانهی له زیندانهوه گهیشتوون ئاماژه بهوه دهكهن كه ژمارهیهك له ژنانی چالاكی دهستبهسهركراو بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرهملێ له ژێر گوشار و ههڕهشهدان.
یهكێك له نزیكانی هاووڵاتییهكی دهستبهسهركراو له شاری شنۆ به تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستانی وت: «له شاری شنۆ شهوانه حکوومەتی نیزامی (قەدەغەی هاتوچۆ)ی نافەرمی لە ئارادایە و دامودەزگا ئەمنییەکان درێژە بە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان دەدەن و ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوان کە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سپادا بە قورسی ئەشکەنجە درابوون، لە حاڵێکدا کە توانای ڕێکردنیان نەبوو لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر شەقامەکان بەر دراون».
ناونیشانی ٢٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردوو کە تا ئێستە لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە پشتڕاست کراوەتەوە:
١. موحسین محەممەدی، خەڵکی دیواندەرە، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکانی ئەم شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوو و ڕۆژی دواتر لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست دا.
٢. فەرەیدوون مەحموودی، خەڵکی سەقز کە ٣٣ ساڵان و باوکی دوو منداڵ بوو لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکانی شاری سەقزدا کەوتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و گیانی لەدەست دا.
٣. ڕەزا لوتفی، خەڵکی دێولان، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکانی ئەم شارەدا کەوتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و گیانی لەدەست دا.
٤. فەرجاد دەروێشی، ٣٣ ساڵان، خەڵکی گوندی بالۆی ورمێ لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبر) لە گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی گەڕەکی وەلیعەسری ورمێدا کەوتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و گیانی لەدەست دا.
٥. زەکەریا خەیاڵ، ١٦ ساڵان و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان (٢٠ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکانی پیرانشاردا کەوتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و گیانی لەدەست دا.
٦. مینوو مەجیدی، ٥٥ ساڵان، دایکی سێ مداڵ و خەڵکی کرماشان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی نەوبەهاری کرماشان کوژرا.
٧. فواد قەدیمی، ٣٩ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی دیواندەرە، لە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان (١٩ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی دیواندەرەدا بریندار بوو و دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە گیانی لەدەست دا.
٨. دانش ڕەهنما، ٢٥ ساڵان، خەڵکی گوندی بالۆی ورمێ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکەی ئەم گوندەدا بە تەقەی هێزەکانی بەسیج کوژرا.
٩. عەبدوڵڵا مەحموودپوور، ١٦ ساڵان، خەڵکی گوندی بالۆی ورمێ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکەی ئەم گوندەدا بە تەقەی هێزەکانی بەسیج کوژرا.
١٠. ئەمین مەعریفەت، ١٦ ساڵان، خەڵکی شنۆ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکەی ئەم شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
١١. میلان حەقیقی، ٢١ ساڵن، خەڵکی شنۆ، ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکەی ئەم شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
١٢. سەدرەدین لیتانی، ٢٧ ساڵان، خەڵکی پیرانشار، ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە خۆپیشاندانەکەی ئەم شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.
١٣. موحسین قەیسەری، ٢٥ ساڵان، خەڵکی ئیلام، ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە شەقامی تاڵەقانیی ئیلام کەوتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و کوژرا.
١٤. ئەمیرعەلی فوولادی، خەڵکی شاباد، ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە نزیک قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارەدا کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکان و کوژرا.
١٥. سەعید محەممەدی، ٢٢ ساڵان، خەڵکی شاباد، ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە نزیک قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارەدا کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکان و کوژرا.
١٦. ئیمان محەممەدی، ٢٢ ساڵان، خەڵکی شاباد، ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانان (٢١ی سێپتامبر) لە نزیک قایمقامییەت (فەرمانداری)ی ئەم شارەدا کەوتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکان و کوژرا.
١٧. ڕەزا شەهپەرنیا، ٢٣ ساڵان، خەڵکی کرماشان، لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرماناندا (٢٠ی سێپتامبر) لە کرماشان کەوتە بەر تەقەی هێزە ئەمنییەکان و دەیان ساچمە بەر لەشی و گوللەیەکیش بەر دڵی کەوت و کوژرا. تەرمەکەی دوای دوو ڕۆژ بە وەرگرتنی بەڵێننامە ڕادەستی بنەماڵەکەی کرایەوە و لە کرماشان ئەسپەردە کرا.
١٨. عەبدولسەلام قادر گەلوان، خەڵکی شنۆ کە لە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرماناندا (٢١ی سێپتامبر) بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار ببوو، ڕۆژی ٤ی ڕەزبەر (٢٦ی سێپتامبر) لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
١٩. سەمەد بەرگینیا، ٥٢ ساڵان و خەڵکی پیرانشار کە لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرماناندا (٢٠ی سێپتامبر) بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار ببوو، ڕۆژی ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبر) لەبەر قورسبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی خومەینیی شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
٢٠ موختار ئەحمەدی، خەڵکی مەریوان، ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەزبەر (١ی ئۆکتۆبر) لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی ئەم شارەدا بە تەقەی هێزە چەکدارەکان کوژرا.
ناسنامەی خۆپیشاندەرانی دەستبەسەرکراو لە شارە جیاوازەکاندا کە تا ئێستا لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە تۆمار کراون:
پارێزگای کوردستان
سنە: ژینا مودهڕیس گورجی (چالاکی مافەکانی ژنان)، ساریا شەریفی (چالاکی مەدەنی)، فەرانەک ڕەفیعی (چالاکی مەدەنی)، باران سەعیدی (چالاکی مەدەنی)، گهشین محەممەدی (چالاکی مافەکانی ژنان)، ماهڕوو هیدایهتی (چالاکی مەدەنی)، ئازادە جەماعهتی (چالاکی مەدەنی)، بەهار زەنگیبەند (چالاکی مەدەنی)، ڕێزان ئەحمەدی (چالاکی مەدەنی)، ڕۆژان قادری (هونەرمەند)، سورهییا خدری (چالاکی مەدەنی)، ناسر گۆڵپەریپوور (باوکی زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد حەبیبوڵڵا گۆڵپەریپوور)، شەهریار ئەسکۆوی (وەرزشوان)، موزەفەر ساڵحنیا (چالاکی کرێکاری)، ئەمیر غوڵامی (فیلمساز)، فەرهاد سەنەندهجی (فیلمساز)، محەممەد عەبدوڵڵاپوور، کاوە کەریمی، شوجاع ڕهوشهن، لوتفوڵڵا ئەحمەدی (چالاکی کرێکاری)، ڕەزا شەریفە (چالاکی پیشەیی مامۆستایان)، حسەین سەعیدی (ئازاد کراوە)، عەدنان ڕەحیمی (ئازاد كراوە)، سیروان ئەمینی (ئازاد كراوە)، جەمیل مورادی (ئازاد كراوە)، هیوا ڕەحیمی (ئازاد كراوە)، سروه شەهابی (ئازاد كراوە)، زانا ئەحمەدی، دیاکۆ ئەحمەدی، شادی ئەسڵانی (چالاکی کۆمەڵایەتی)، مونیرە محەممەدی (چالاکی مهدهنی و فەرهەنگی)، پەریا مورتەزایی، محەممەد کازمی، مەتین ئەسەدی، سەلاح زەمانی (چالاکی کرێکاری)، بەختیار سەمەدی، چیاکۆ بیگلەری، ئارمان نووریزاد، فەریدە نێعمەتی (چالاکی مەدەنی)، سەمەییە ئیبراهیمی، بەیان عەزیزی (چالاکی مافەکانی ژنان، ئازاد کراوە)، سوهراب جەلالی، کامران ساختمانگەر (چالاکی کرێکاری)
بیجاڕ: لەیلا عەباسی (هونەرمەند و چالاکی پیشەیی مامۆستایان)، جەعفەر وەلەدخانی (چالاکی پیشەیی مامۆستایان)، مێلیکا کاوەندی، محەممەدڕەزا نوسرەتی، محەممەدکەریم زەمانی (چالاکی پیشەیی مامۆستایان)
سەقز: بێهنام ڕەحیمی، ڕێباز ڕەزایی، ئاریا مەجیدپوور، سەیدسرووش عەباسیی شائیبراهیمی (چالاکی یارسانی خەڵکی کرماشان، لە کاتی گەڕانەوەدا لە مەزاری ژینا ئەمینی لە شاری سەقز دەستبەسەر کراوە)، ڕزگار بەهرامی، فارووق مورتەزایی، شۆڕش تەڵایی
قوروە: ئەحمەد نیزامیپوور (مامۆستا)، سۆیلا بابایی، هیوا خانی، مەنسوور ڕەزایی (برای ناسر ڕەزایی لە گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی گەڵاڕێزانی ٩٨)
کامێران: هادی کەمانگەر (چالاکی مەدەنی)، سیروان مورادی (چالاکی مەدەنی)، ئومێد نەزەریان (چالاکی مەدەنی)، داتام هێشادەست، لەیلا قەڵوهزی، محەممەد مێهدیزادە، زانیار سهبووری، ئاكۆ حسەینی، حەمید یووسفی، میلاد کەمانگەر، ئەنوەر قوربانی، ئێحسان فاتیحی، محەممەد پەرویزی (ئازاد كراوە)، تۆران حسەینی، ئاکۆ حسەینی (کوڕی تووران حسەینی)، سیرووس نەدیمی، خەبات موزەفەری (مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان-کامێران، ئازاد کراوە)، ئیدریس مێهدیزادە (مامۆستا، ئازاد کراوە)، حیسام مێهدیزادە (مامۆستا، ئازاد کراوە)، شایان ئیمامی، پێژمان محەممەدی، فەرزین موەفەقی (چالاکی پیشەیی مامۆستایان)، ئەمیر نەدیمی (چالاکی مەدەنی)
دێولان: سیرووس عەباسی (چالاکی مەدەنی)، ئازاد عەباسی (چالاکی مەدەنی)، سروه ڕەحمانی (چالاکی مەدەنی)، یەدوڵڵا مەتاعی (وەرزشوان)، مێهدی جەوانمەردی
مەریوان: ئەمجەد ساعیدی (ئازاد كراوە)، ڕێبوار کامرانیپوور (ئازاد كراوە)، خەبات وەیسی، شەهریار ئەفسەری، ئەوین ڕاستی (چالاکی مافەکانی ژنان)، موجتەبا بەرتەنی، سینا ئێرانیپوور، فواد دڵئەنگیز
دیواندەرە: سمکۆ محەممەدیان، سۆران محەممەدیان، ئەبووبەکر قوڕەیشی، موئمین قوڕەیشی
بانە: هادی کیا (چالاکی فەرهەنگی)، گەلاوێژ خاکیپوور، سومەییە کیتابی، شەیدا سەلیمی
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا
ورمێ: ئەمیر عەبداڵی، مێهران پازشی، سیسۆ عومەرزادە، پەنۆ عەبدوڵڵازادە، ئومید (پاشناو نادیار)، تەوحید (پاشناو نادیار)، تەوحید(پاشناو نادیار)، ڕەزا سۆفی، یووسف سەلامەت، کەیوان حاجۆیی، ئاران تیباش (چالاکی مەدەنی و زیندانیی سیاسیی پێشوو)، پەیمان میرزازادە (گۆرانیبێژ و زیندانیی سیاسیی پێشوو)، ئارمین نەبیزادە، فەرەیدوون نەبیزادە، شۆڕش ئیسلام ساکانی (گوندی باڵۆ)، سەلیم میرزایی (گوندی باڵۆ)، محەممەد وەلیزادە (خەڵکی بۆکان، خوێندکاری زانکۆی ورمێ)، داریووش خەیری (گوندی باڵۆ)، مێهرداد ئیبراهیمی (پاڵەوانی کیک بۆکسینگی لاوان لە ئێران)، پەیمان ئیبراهیمی، عومران میرزایی (گوندی باڵۆ)، موحسین کەلشی (گوندی باڵۆ)، نەوبەخت تەفسیلی (گوندی باڵۆ)، کامران مەنسووری (گوندی باڵۆ)
شنۆ: ئەیوب حهقیقی، کامیار شاماتی، ئەیووب ئیسماعیلیان، ڕامین خوسرەوی، حاجی محەممەد پهیغامی، ئومێد حسەینپوور، جەعفەر حسەینپوور، سەید وەهاب حەبیبی، مووسا مام عەلی، سیامەند ئازەریان، شەهرام مەعرووف مهولا، فەرزاد تەهازادە، مەولوود (پاشناو نادیار)، فەردین خۆشخاهیش، مامۆستا ئەنوەر ڕهستگار (بەرنوێژی مزگەوت)، مەتین مههینخا (منداڵی ١٤ ساڵان)، ڕەحیم عەزیزی، کەیوان ئازەرەنگ، وەهاب ئازەرەنگ، یەعقووب مەجوور، شێرزاد تەهازادە، ئەمین خالقی (منداڵی ١٤ ساڵان)، کەمال ئیسماعیلی، فەرزاد ڕەسوولپوور، ئوسامە (پاشناو نادیار)، کامیار مەعرووفی، شەهرام بەنگینی، ئەبووبەکر ئێراندووست، کامبیز شاهی، فریاد ئەحمەدپوور، قادر قوربانی، ئومید ڕەسوولپوور، عەباس هاشمپوور (چالاکی کرێکاری و ژینگەپارێز)، موبین ڕەسوول تاب
نهغهده: مەسعوود (سۆران) عەبدوڵڵازادە، مەنووچێهر عەبدوڵڵازادە، سوهراب سوهرابی، کیان عەبدوڵڵاپوور، هێمن قاسمی، عەبدوڵڵا خۆشکام، عەلی حەنیفی، سەمەد حسەینی، هادی دێرمینا
تیکاب: بەهمەن فەرەجی
پیرانشار: ئەشکان پیرنیا (خوێندکار)، زانیار نەسیری، سەعید کەریمی، فەردین مام خزرپوور، ئەبوبەکر بەرزنجی، شەهاب لاوژە، چیا بازرگانی، جەلال ستارزادە، عەلی حەیدەرزادە، شەریف قادرزادە، فەردین کاملا، محەممەد (شەهرام) قادرپوور، محەممەد نەوزەری، ئیبراهیم محەممەدی، ئیسماعیل نەبی، بێهزاد موستەفاپوور، ئێحسان عەبدوڵڵازادە، زانیار نەسری (منداڵ)، حاسڵ قەدۆ، محەممەدئەمین کەسرەوی، ئەحمەد قادری
بوکان: دیاکۆ مێهرنەوایی، کاوە فەقێ ئەمیری، مەسعوود کوردپوور (سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵنێریی موکریان)، محەممەد وەلیزادە (خوێندكاری زانکۆی ورمێ)
سەردەشت: بێهنام قادری
مەهاباد: سیابر عەبدوڵڵاتاش، یونس چووکهلی، ئەمیر عەبدوڵڵازادە، موحسین نیکمەنش (خوێندکاری زانکۆی هونەری تەورێز لە لقی گرافیکدا)، سەعید ڕەوغەنی (فەرمانبەری پزیشکیی نەخۆشخانە)، ئاسۆ گرووهانی (فەرمانبەری پزیشکیی نەخۆشخانە)، سامان غەزاڵی
کرماشان
کرماشان: سادق ئولفەتی
داڵاهو: سیاوەش حەیاتی (بهرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی چالاکانی یارسان)
پاوە: ئاروین ئیقباڵی (ئازاد کراوە)، گلارە مورادی(ئازاد کراوە)، سوورێن ئەسعەدی (ئازاد کراوە)، نیما نادری (ئازاد کراوە)، کارۆ حسەینی (ئازاد کراوە)، ئەنەس مەقسوودی (ئازاد کراوە)، ئەنەس وەلەدەبهیگی (ئازاد کراوە)، پەیمان کەریمی (ئازاد کراوە)، ڕێبوار فاتیحی (ئازاد کراوە)، هەژار شەریفی (ئازاد کراوە)، ئێحسان سادقیانی (ئازاد کراوە)، میلاد غوڵامی (ئازاد کراوە)، سینا نادری (ئازاد کراوە)، ئاژوان سادقی (ئازاد کراوە)، سیروان ئەساری (ئازاد کراوە)، عومران ئەحمەدی (ئازاد کراوە)، پەیمان ئەحمەدی (ئازاد کراوە)، میلاد ئەنساری (ئازاد کراوە)، سۆما نەقشبەندی (ئازاد کراوە)، مەسلیح شەریفی (ئازاد کراوە)، کامیاب ساڵحی (ئازاد کراوە)، موبین شەفیعی (ئازاد کراوە)، دانش کەریمی (ئازاد کراوە)، فەردین محەممەدی (ئازاد کراوە)، جەواد مهولودی، کامەران کەریمی، لوقمان کیانی، ئاکار سەلیمی (منداڵ)، وەحید ئەنساری، پێشەوا ڕەهبەری، شایان فەتحی، محەممەد فەتحی، ماهان فەتحی (منداڵ)، ڕامین ئەحمەدی، پارسا حسەینی، ئاکار سەلیمی
شاباد: ڕەزا ڕەمەزانی
ئیلام
ئیلام: ماشەڵڵا مورشیدی، موحسین مورشیدی، تالیب مورشیدی، حامید وەحدەتی، میعاد مورشیدی. وەحید لەتیفنژاد (وەرزشوان)، کەژاڵ وەتەنپوور (خەڵکی گێلانی ڕۆژئاوا و خوێندکاری یاسا لە زانکۆی ئیلام)، عارف ئومیدی، مەنووچێهر چراغی، یاسر عەبدی، پەیام ئێسفەندیاری
ئاودانان: فەرشاد نەسیری، حەسەن سەفار، شیما بیرانوەند، هادی وەفایی، پووریا مەحموودنژاد، عەلی ئەسغەر ئەلوەندی، ئەحمەد یارە، عومران قەیسەری، ئەمیر جەمشیدی، ئیمان نەزەری، عەلیڕەزا دەروێشی، ئارمین هیممەتی، هادی وەفایی، پووریا مەحموودنژاد، عەلی ئەسغەر ئەلوەندی، وەلی حسەینی
تاران
تاران: زانیار محەممەد نژاد، نیما سوڵتانی (خەڵکی بانە، خوێندکاری پیشەسازییە دەستییەکان لە زانکۆی هونەری تاران)، سەروێن حەیدەری (خوێندکاری زانکۆی هونەر)، حەسەن بەهرامی
مازەندەران
نهوشههر: موژگان کاووسی
ئەلبۆرز
کەرەج: عیرفان کۆهزاد
