مەهسا ئەمینی ئارشیڤ - KHRN
لە جوانڕۆ هاووڵاتییەک بە دەسڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا
ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) لە ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆدا کە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بووەتەوە، تا ئێستا هاووڵاتییەک بە ناوی بورهان ئێلیاسی کوژراوە و ١٠ هاووڵاتیی دیکەیش بریندار بوون. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ئەمڕۆ شەممە ١٠ی بەفرانبار (٣١ی دێسامبر) دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بانگەوازێک بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی جوانڕۆ، هێزەکانی سپای پاسداران گۆڕستانی...
زیاترچوار چالاکی مەدەنیی یارسان هێشتا هەر لە کرماشان دەستبەسەرن
چوار چالاکی مەدەنیی یارسان بە ناوەکانی سیاوەش حەیاتی، سەیدئەمین عەباسی، سەیدسرووش عەباسی و سەیدکەرەم عەباسی کە لە ڕێکەوتی ٩ و ١٠ی سەرماوەزدا (٣٠ی نۆڤامبر و ١ی دێسامبر) لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە شارەکانی کرماشان و ساوە دەستبەسەر کرابوون، تا ئێستایش هەر دەستبەسەرن. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا سێ برای چالاکڤانی مەدەنیی یارسان، سەیدئەمین عەباسی، سەیدسرووش عەباسی و...
زیاترڕاپۆرتێک لەسەر بارودۆخی تەوحید دەروێش، هاووڵاتیی کوردی تۆمەتبار بە «موحارەبە» لە زیندانی تەورێزدا
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، تەوحید (لوقمان) دەروێش، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی «گرناویک»ی شاری خۆی، لە ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەردا (٢٩ی سێپتامبر) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تەورێز دەستبەسەر کراوە و دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە تۆمەتی «موحارەبە»ی ڕووبەڕوو کردووەتەوە. ناوبراو لە کاتی دەستبەسەربوونەوە تا ئێستا مافی دیاریکردنی پارێزەر و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە و لە دوایین پێوەندیی کورتی...
زیاتر