ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی گەڵاڕێزان، شاکر بێهرووز، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، لە دووتوێی نامەیەکدا ڕای گەیاند مان دەگرێت لە خواردن و هەر بۆیە لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا دانیشت و مانی گرت. مانگرتنی ئەم زیندانییە سیاسییە پەرچەکردارێکی ناڕەزاییانەیە لە بەرامبەر گوشارەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سپادا لەسەر ئەندامانی بنەماڵەی داواکاری دۆسیەکە بۆ ئەوەی واز لە شکاتەکەیان نەهێنن و ڕەزایەتی پێ نەدەن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی ئەم زیندانییە سیاسییە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، وتی: «لە سەرەتای مانگی ڕەزبەردا و دوابەدوای پەسەندکردنی حوکمی ئەم زیندانییە سیاسییە لە دیوانی باڵای ئێراندا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، بنەماڵەی کوژراوەکە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە خراونەتە ژێر گوشار و هەڕەشەوە تاکوو واز لە شکاتەکەیان نەهێنن و ڕەزایەتی پێ نەدەن».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، «دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران زەختی خستۆتە سەر ئەندامانی بنەماڵەی کوژراوەکە کە ئەندامێکی سپا و خەڵکی ناوچەکە بووە تاکوو داوای یاسایی لەسەر ئەم زیندانییە سیاسییە تۆمار بکەن و بەم دواییانەیش هۆشداریی پێ داون ئەگەر بێت و ڕەزایەتی پێ بدەن ئەوا مووچەی بونیاد شەهیدیان ئەبڕدرێت».
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣٠ی گەڵاڕێزان، شاکر بێهرووزیش بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاست ئەم زەخت و گوشارانەدا، بە نووسینی نامەیەک و مانگرتن لە بەردەم نووسینگەی پاسەوانیی زیندانی ناوەندیی ورمێدا، مانی لە خواردن گرتووە.
شاكر بێهروز، هاووڵاتیی خهڵكی ورمێیهوپاییزی ١٣٩٧ دوای وهرگرتنی ئهماننامهو گهڕانهوهلهههرێمی كوردستان، خۆی بهئیدارهی ئیتلاعات ناساندو دوای ١٤ ڕۆژ لێپرسینهوهلهدهستبهسهرگهی ئیدارهی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا. سێ مانگ دوای ئازادبوونهكهی لهڕێكهوتی ٢٨ی بهفرانباری ههمان ساڵدا بۆ جارێکیتر لە لایەن هێزهكانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای ورمێوەبهتۆمهتی كوشتنی یهكێك لهئهندامانی سپای پاسداران لە ناوچەکەدا، دهستبهسهر کرایەوە و ماوهی ساڵێك و ١٨ ڕۆژ لهدهستبهسهرگهی ئهم دەزگا ئهمنییهدا لهپادگانی ئهلمههدیی سپا، لهژێر لێپرسینهوه و ئهشكهنجەی ڕۆحی و جهستهییدا بوو.
ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە دوای ٥ مانگ دەستبەسەربوون، لە لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ دادگاییەکی زۆرکورتی چەند دەقەیی کرا و بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی» لە ڕێگەی «ئەندامبوونەوە لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێراندا» حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە دیناریۆیەکی ئەمنیی تازەدا تۆمەتی «بەغی» لە ڕێگەی ئەندامبوونەوە لە حیزبی کۆمەڵەدا و «کوشتنی بەئەنقەست»ی ئەندامێکی سپای پاسدارانیان ڕووبەڕووی ئەم زیندانییە سیاسییە کردەوە و بۆ هەرکام لەم دوو تۆمەتە دۆسیەی تازەیان کردەوە کە لە هەردووکیاندا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. بەڵام ئەم حوکمە لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا لە دیوانی باڵای ئێران هەڵوەشایەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە نێردرایە بەردەم دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێ.
ناوبراو لە دۆسیەیەکی تر و لە مانگی بەفرانباری ١٣٩٩دا بە تۆمەتی «کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران» لە لایەن لقی یەکەمی دادگای کەیفەریی ورمێوە حوکمێکی لەسێدارەدانی دیکەی بۆ دەرچوو. ئەم حوکمە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا لە لایەن لقی ٣١ی دیوانی باڵای ئێرانەوە لە قوم وەک خۆی پەسەند کرایەوە.