ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ئارشیڤ - KHRN
تهمموز 5, 2022
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد دوای بانگهێشتکرانی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ مێهدی ڕەسایی، خەڵکی گوندی «سەردۆش»ی مەریوان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. تا ئێستە لەسەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە. بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (مەی و ژوەن) لانیکەم ٥٥ هاووڵاتی، چالاکی پیشەیی، سیاسی و مەدەنی...
زیاتر