تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بەدەست هێناوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ مێهدی ڕەسایی، خەڵکی گوندی «سەردۆش»ی مەریوان، دوای بانگهێشتکران بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە.

تا ئێستە لەسەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.

بەپێی ئامارە کۆکراوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا (مەی و ژوەن) لانیکەم ٥٥ هاووڵاتی، چالاکی پیشەیی، سیاسی و مەدەنی لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان بە تۆمەتی سیاسی لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکانەوە دەستبەسەر کراون.