ئەسعەد ئێسپەندار ئارشیڤ - KHRN
ئاب 30, 2024
کوژرانی کۆڵبەری لاو ئەسعەد ئێسپەندار بە دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە بانە
ئەسعەد ئێسپەندار، کۆڵبەری لاوی خەڵکی سەردەشت، لە ناوچە سنوورییەکانی بانە کەوتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و گیانی لە دەست دا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، شەوی پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ١٤٠٣ (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە ناوچەی سنووریی «ئاڵوەت»ی بانە لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتوونەتە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا ئەسعەد ئێسپەندار...
زیاتر