بیجاڕ ئارشیڤ - KHRN

لە ئەسفەراین بەندکراوێک لە بەرچاوی خەڵکدا لە سێدارە درا / لە کەرەج لانیکەم چوار بەندکراو لە سێدارە دران

سزای لەسێدارەدانی شوعەیب ڕەزاپوور، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەسفەراین کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدان (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە بەرچاوی خەڵکدا جێبەجێ کرا. هەروەها سزای لەسێدارەدانی چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ئەمیر جەعفەرپەنا خەڵکی بیجاڕ، عەلیڕەزا بەساتی‌نیا خەڵکی ئیلام، سەجاد ئێقباڵی خەڵکی کووهدەشت و موستەفا هەژیرپیرووز خەڵکی ئەسەدئابادی هەمەدان، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان...

زیاتر
تشرینی دووه‌م 20, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەری و دیارینەکردنی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی

ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرا و بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (ژانڤییەی ٢٠٢٣) لە سێدارە درا، بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت هێشتا لە زیندانی ناوەندیی کەرەجدایە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ماشەڵڵا کەرەمی سەرەڕای ئەوەی نەوەد ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەیشی لەژێر هەڕەشەدان تاکوو هیچ هەواڵێک لەسەر...

زیاتر
ئازار 6, 2023

لە بیجاڕ هۆڵێکی وەرزشی بە بیانووی «هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەک» داخرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەڕۆ دووشەممە ١٥ی ڕەشەمە (٦ی مارس) هۆڵی وەرزشیی ئازادی لە شاری بیجاڕ بە بیانووی «هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەک» بە دەستووری داواکاری گشتیی ئەم شارە پۆلۆمپ کراوە. ڕۆژی هەینی ١٢ی ڕەشەمە (٣ی مارس) لەم هۆڵە وەرزشییەدا فێستیڤاڵی خواردن لە لایەن شۆرای شاری بیجاڕەوە بەڕێوە چوو و لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا «هەڵپەڕکێی ڕەشبەڵەک»ی ئامادەبووان بووە مایەی ناڕەزایی بەربڵاوی ئیسلامییە توندڕەوەکانی ئەم...

زیاتر