دەستبەسەرکردنی مامۆستای کورد ئارشیڤ - KHRN
دەستبەسەرکردنی مامۆستای کورد ئومید حامیدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
ئومید حامیدی، مامۆستای کوردی خەڵکی کامێران، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣ (٧ی دیسامبەری ٢٠٢٤) ئومید حامیدی، مامۆستای قوتابخانەی دواناوەندیی شاهیدی کامێران، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە شوێنی کارەکەیدا دەستبەسەر کراوە. هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئومید حامیدی و گواستنەوەی بۆ...
زیاترفەریبا زەندکرەیمی هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەرە
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، فەریبا زەندکەریمی، مامۆستا و چالاکی بواری مافەکانی ژنانی خەڵکی سنە کە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خاکەلێوە (٥ی ئاوریل) دوای بانگهێشتکردنی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرابوو، تا ئێستایش بەبێ ئەوەی مافی دیاریکردنی پارێزە و دیداری بنەماڵەی پێ بدرێت، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدایە. خانمی زەندکەریمی دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە....
زیاتر