دەستبەسەرکردنی چالاکی کرێکاری ئارشیڤ - KHRN

ته‌مموز 12, 2023

دەستبەسەرکردنی چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی / نادیاربوونی چارەنووسی سدیق ڕێحانی، چالاکی کرێکاریی دەستبەسەرکراو

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) ڕێبوار عەبدوڵڵاهی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا. هەروەها لەسەر چارەنووسی سدیق ڕێحانی، چالاکیی کرێکاریی کورد کە ڕۆژی ١٣ی پووشپەڕ (٤ی جولای) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرابوو، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ (١٢ی جولای) چالاکی کرێکاری ڕێبوار عەبدوڵڵاهی...

زیاتر
ئایار 20, 2023

بەردەوامبوونی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاری لە سنە؛ ئێقباڵ شەعبانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی چالاکانی کرێکاریدا لە سنە، ڕۆژی ڕابردوو ٢٩ی گوڵان (١٩ی مەی) ئێقباڵ شەعبانی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە. تەنها لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٠ چالاکی کرێکاری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.  بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ئێقباڵ شەعبانی بەبێ نیشاندانی مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی...

زیاتر
ئایار 19, 2023

بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاری، لە سنە دەستبەسەر کرا

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی گوڵان (١٨ی مەی) بورهان سەعیدی، چالاکی کرێکاریی خەڵکی سنە، دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەستبەسەر کرا. دەوترێت ئەم چالاکە کرێکارییە دوای دەستبەسەرکران ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە. ئێوارەی چوارشەممە ٢٧ی گوڵان (١٧ی مەی) ٨ چالاکی کرێکاریی دیکە بە ناوەکانی هاجەر سەعیدی، حەیبەڵلا کەریمی، شادمان عەبدی، کەمال کەریمی، عەبدوڵڵا...

زیاتر
شوبات 9, 2023

دەستبەسەرکردنی عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٩ی ڕێبەندان (٨ی فێبرییە) عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی کورد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شەقامی شوهەدای شاری سەقز دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. سەرەڕای بەدواداچوون و سەردانکردنی بنەماڵەی ئەم چالاکە کرێکارییە بۆ دادگا و دامودەزگا ئەمنییەکانی سەقز، تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی بەردەست نەکەوتووە. عوسمان ئیسماعیلی لە چالاکانی کرێکاریی ناسراوە کە چەندین...

زیاتر
ئایار 1, 2022

لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا؛ بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لە چوار چالاکی کرێکاریی کورد لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە

لە درێژەی گوشارەکاندا بۆ سەر چالاکانی کرێکاری لە سەروبەندی ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٤ چالاکی کرێکاریی کورد بە ناوەکانی مزەفەر ساڵحنیا، شەیس ئەمانی، تۆفیق مەحموودی و ئارمین شەریفە لە لایەن بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە و دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەم شارەوە بانگهێشت و بۆ چەند کاتژمێر خراونەتە ژێر لێپرسینەوە. چالاکێکی کرێکای لە شاری سنە سەبارەت بەم بابەتە بە تۆڕی...

زیاتر

چالاکی کرێکاریی کورد خەبات دێهدار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا

تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیاریی به‌ده‌ست هێناوه‌كه‌ ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ڕێبەندان، چالاکی کرێکاریی کورد خەبات دێهدار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. ناوبراو پێشتر لە خاکەلێوەی ١٣٩٩دا دوای ٤ ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو. خەبات دێهدار ساڵی ١٣٨٩ دوای ٨ ساڵ ئەندامبوون لە حیزبی کۆمەڵەدا و بە وەرگرتنی «ئەماننامە» گەڕایەوە بۆ ئێران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١١ی...

زیاتر