زیندانی دێزڵ ئاوای كرماشان ئارشیڤ - KHRN
کرماشان؛ ئەرسەلان ھیدایەتی بۆ جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان، ئه‌رسه‌لان هیدایه‌تی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی قوروه، بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی ٤ مانگ زیندان ڕه‌وانه‌ی زیندانی دێزڵ‌ئاوای كرماشان كراوە. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له‌گه‌ڵ سێ چالاكی دیكه‌ی كورد به ناوه‌كانی ئه‌رده‌شیر مووسه‌وی، شه‌هریار ته‌هماسبی و موسته‌فا باقریی‌ئاشنا، ڕێكه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٧ له لایه‌ن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، دوای دوو مانگ مانه‌وه له بارودۆخێكی دژوار‌دا له ژووری...
زیاترکرماشان؛ ئازادبوونی ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە دانانی بارمتە
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٤ هاووڵاتیی کوردی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی ڕەزا ڕەمەزانی، ئارەش دارابی، یەحیا سەیدمورادی و ئەفشین سەیدمورادی کە پێشتر لە لایەن هێزەکانی سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی سپای کرماشانەوە دەستبەسەر کرابوون و گواستبرابوونەوە بۆ زیندانی دیزڵ‌ئاوای کرماشان، بە دانانی بارمتە ئازاد کران.به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٦ی خەرمانان ڕەزا ڕەمەزانی، وەرزشوانی خەڵکی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ میلیۆن تمەنی لە زیندانی...
زیاتردوو زیندانی سونە مەزهەبی كورد مانییان لە خواردن گرت
"ئومید خاکی" و "قادر سەلیمی"، دوو زیندانی سونە مەزهەب لە زیندانی شارەکانی کرماشان و ورمێ لە ڕێکەوتی ۲۲‌ی پووشپەڕ و ۱‌ی گەلاوێژی ئەمساڵ مانییان لە خواردن گرت. بە پێی ئەو زانیارییانەی بە دەستی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، "ئومید خاکی" چالاکوانی بواری ئایینی و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە کۆتایی ساڵی ۱۳۹٥ بە تاوانی هاریکاری پارتێکی ئیسلامی ۴ ساڵ زیندانی بە سەر داسەپا. ناوبراو ناڕەزایەتی خۆی...
زیاتر