زیندانی ناوەندیی کەرەج ئارشیڤ - KHRN
لە کەرەج لانیکەم دوو بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسینی کرماشان بە ناوەکانی ڕەحیم ئەمیری و ئەمیر ئیبراهیمی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٢٥ی مەیی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە...
زیاترڕۆژنامەوانی کورد ئەژدەر پیری بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزا ڕەوانەی زیندانی کەرەج کرا
ئەژدەر پیری، ڕۆژنامەوان و سەرنووسەری مانگنامەی نێونەتەوەیی «پژوهش ملل»، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ساڵێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٤ (٤ی مەیی ٢٠٢٥) ئەم ڕۆژنامەوانە کوردە دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی کەرەج، دەستبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە. ئەژدەر پیریی سارمانلوو، ڕۆژنامەوانی خەڵکی چاڵدێران...
زیاترلە بەندەرعەباس و کەرەج سێ بەندکراوی کورد لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی کرماشان بە ناوەکانی عەلی فەزا دۆستیانی، پەیمان نادری و کەریم ئیسماعیلی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانە ناوەندییەکانی کەرەج و بەندەرعەباس جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ (١٥ی ئاوریلی ٢٠٢٥) سزای لەسێدارەدانی عەلی فەزا دۆستیانی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ...
زیاترعەلی مروەت کەرەمی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان، لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی عەلی مروەت کەرەمی، بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم زیندانییە ڕۆژی ٥ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٩ی گەڵاڕێزان (٢٨ی ئۆکتۆبەر) لە...
زیاترلە کەرەج لانیکەم پێنج زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٢ی بەفرانبار (١٢ی ژانڤییە) سزای لەسێدارەدانی لانیکەم پێنج بەندکراو بە ناوەکانی هادی نەزەری، حوجەت میری، ئەکبەر تاج، ئەمیرحسەین مەلێکی و ئەحمەد لەتیفی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم پێنج زیندانییەی خەڵکی شارەکانی هەرسینی پارێزگای کرماشان و نوورئاباد (دولفان)ی پارێزگای لوڕستان، لە...
زیاترلە کەرەج سێ زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو ٢١ی سەرماوەز (١٢ی دیسامبەر) سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی ئەمین زاکریی کاکاوەند، خەلیل حاجی ئابادی و حەمید ئیسماعیلی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم سێ بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز (١١ی دیسامبەر) لەگەڵ دوو بەندکراوی تردا کە ناسنامەیان نەزانراوە،...
زیاترلە کەرەج دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەز (٥ی نۆڤامبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی موجتەبا ئەمیری و مەنووچێهر بەرزگەر کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە. بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی پێشووتر لەگەڵ زیندانییەکی تردا کە ناوەکەی نەزانراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی...
زیاتربەردەوامبوونی دەستبەسەری و دیارینەکردنی چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی
ماشەڵڵا کەرەمی، باوکی محەممەدمێهدی کەرەمی کە لە سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا دەستبەسەر کرا و بەفرانباری ساڵی ڕابردوو (ژانڤییەی ٢٠٢٣) لە سێدارە درا، بەبێ ئەوەی چارەنووسی دیاری بکرێت هێشتا لە زیندانی ناوەندیی کەرەجدایە. بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ماشەڵڵا کەرەمی سەرەڕای ئەوەی نەوەد ڕۆژە دەستبەسەر کراوە، لە مافی بەهرەمەندبوون لە پارێزەر بێبەش کراوە و بنەماڵەکەیشی لەژێر هەڕەشەدان تاکوو هیچ هەواڵێک لەسەر...
زیاترلە کەرەج زیندانییەک لە سێدارە درا
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ڕەزبەر (٢٢ی ئۆکتۆبەر) سزای لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی خەسرەو نەقیانی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کراوە.تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی کەرەج کرابوو و بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە سێدارە دراوە. خەسرەو نەقیانی، ٣٠...
زیاتر