سوعدا خه‌دیرزاده‌ ئارشیڤ - KHRN

شوبات 11, 2025

سوعدا خەدیرزادە و منداڵە ساواکەی مۆڵەتی پشووی کاتییان پێ درا

زیندانیی سیاسیی کورد سوعدا خەدیرزادە کە لەگەڵ منداڵە ساواکەیدا سۆلینا ئیسماعیلی ٤٠ مانگە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندیی ورمێدا بەند کراون، مۆڵەتی پشووی کاتیی وەرگرت. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ (١١ی فێبرییەی ٢٠٢٥) ئەم زیندانییە سیاسییە لەگەڵ منداڵە ساواکەیدا بە بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن بۆ یەکەم جار مۆڵەتی پشووی کاتیی وەرگرت و بۆ...

زیاتر
تشرینی یه‌كه‌م 19, 2021

هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان لە پیرانشار دەستبەسەر کرد

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتۆته‌ده‌ست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە‌٢٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوی سوعدا خەدیرزادە دەستبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندیی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ. ئەگەرچی سوعدا خەدیرزادە دووگیانە، بەڵام مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و دیداری بنەماڵەی لێ زەوت کراوە.تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوونی ناوبراو بەردەست نەکەوتووە.

زیاتر