سەجاد مورادی ئارشیڤ - KHRN
لە کەرەج سێ بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی خەڵکی شارەکانی کرماشان و هەرسین بە ناوەکانی مەسعوود ناسری، ئەردەشیر سوڵتانئابادی و سەجاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤ (٩ی ژوەنی ٢٠٢٥) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون و بەرەبەیانی ڕۆژی...
زیاترلە ورمێ و کەرەج لانیکەم سێ بەندکراو لە سێدارە دران
سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موشیر عوسمانزادە، ڕەزا میری و سەجاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» و «کوشتنی بەئەنقەست» سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەر چووبوو، لە زیندانەکانی ناوەندیی ورمێ و قزلحەساری کەرەج جێبەجێ کرا. بەپێی ئەو زانیاریانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، موشیر عوسمانزادە کە نزیکەی ٤ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و سزای قەساسی نەفس (لەسێدارەدان)ی بۆ...
زیاترلە خوڕەمئاوا دوو زیندانی لە سێدارە دران
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر (١٧ی ئۆکتۆبەر) سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراو بە ناوەکانی یاسر گوڵزەردیان و سەجاد مورادی کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو، لە زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کراوە.بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو بەندکراوە ڕۆژی ڕابردوودا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی خوڕەمئاوا کرابوون و بەرەبەیانی ئەمڕۆ...
زیاتر